نێچیرڤان بارزانى بۆ پێکهاتەکان: دڵنیابن ڕەچاوى تایبەتمەندیى ئایینى و نەتەوەییتان لە دەستووردا دەکرێ
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (30)ى حوزەیرانى (2021)، بە پێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ لایەنە تورکمان و کریستیانەکان، کە مستەفا سەید قادر، جێگرى سەرۆکى هەرێمیش ئامادەبوو، "ڕۆڵى پێکهاتەکان لە پرۆسەى سیاسی و حکوومەتدا، پرۆسەى نووسینەى دەستوور بۆ هەرێمى کوردستان و پرسى مافى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان، کێشە و داواکارییەکانیان، دۆخى پێکهاتەکان لە ناوچەکانى مادەى 140ى دەستوور بەتایبەتى لە دەشتى نەینەوا تاوتوێ کران."
سەرکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، پێکهاتەکان پشتیوانیان لە هەنگاوەکانى نێچیرڤان بارزانى دەربڕى بۆ یەکڕێزى و نێو ماڵى کورد و پکێهاتەکان، دەشڵێت، "هەموو هاوکارییەک نیشان دا و جەختیان لەوە کردەوە کە دەستوورى هەرێمى کوردستان هاووڵاتیبوون بە بنەما بگرێت و ماف و تایبەتمەندیى نەتەوەیى و ئایینییان بپارێزێت."
هەروەها نێچیرڤان بارزانى، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى لەگەڵ لایەن و پێکهاتەکان ڕایگەیاند، "تورکمان و مەسیحییەکان بە کلدانى سریانى ئاشوورییەوە، پێکهاتەى دێرین و ڕەسەنى نەتەوەیى و ئایینیی کوردستانن و ڕۆڵێکى دیاریان لە خەباتى ئازادى و بنیاتنان و پێشخستن و پاراستنى کوردستاندا هەیە و کوردستانیبوون هەموومان کۆدەکاتەوە."
جەختی لەوەشکردەوە، "کە ڕەچاوى تایبەتمەندیى نەتەوەیى و ئایینییان لە حومکڕانى و دەستووردا دەکرێت و بەردەوام کار دەکەن بۆ ئەوەى فرەیى و کولتوورى پێکەوەژیان، یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیى لەنێوان تەواوى پێکهاتەکانى کوردستاندا قووڵتر بکرێتەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment