نێچیرڤان بارزانى و پۆڵا گانلى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوسترالیا تاوتوێکرد
نوچەنێت:
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پۆڵا گانلى، باڵیۆزى ئوسترالیا لە عیراق، "خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ بردەودانى بە پەیوەندییەکانى لە هەموو بوارەکاندا لەگەڵ ئوسترالیا دەربڕى و سوپاسى هاریکاریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى تیرۆردا کرد."
ئەمڕۆ ئێوارەى سێشەممە (29)ى حوزەیرانى (2021)، بە پێى ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، پۆڵا گانلى "جەختى لەوە کردەوە کە وڵاتەکەى بە بایەخەوە لە دۆخى عیراق و هەرێمى کوردستان دەڕوانێت و خوازیارى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و فراوانکردنى بوارەکانى هاریکاریى نێوانیانە."
هەروەها دەشڵێت، "پێزانینى وڵاتەکەى بۆ ڕۆڵى پێشمەرگە لە شەڕى داعش و حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان بەتایبەتى ئاوارەى مەسیحى و ئێزدی دووپات کردەوە."
لە کۆبوونەوەکەدا بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەیتى ئاماژە بەوەشدەکات، "شەڕى تیرۆر و هۆکار و مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى داعش، پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تاوتوێ کران."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment