عێراق ڕێککەوتنی بۆ وەرگرتنی قەرزێکی نێودەوڵەتی واژوو کرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت

کۆمپانیای گازی بەسڕە و  ناوەندی پاردەری جیهانی(IFC)، ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان بۆ پێدانی 360 ملیۆن دۆلار بە عێراق لە ماوەی  5 ساڵی داهاتوو واژوو کرد. ئامانجی عێراق لەو ڕێککەوتنە، پەرەپێدانی زیاتری کۆمپانیای گازی بەسڕەیە بۆ کەمکردنەوەی سووتانی گاز و نەوتی بەفیڕۆ چووە لە کاتی بەرهەمهێنان.

عێراق ساڵانە نزیکەی 2.5 ملیار دۆلار لە سووتانی نەوت وگاز زیان دەکات، ئەمەیش بە هۆی نەبوونی تەکەنلۆژیای پێشکەوتوو  و ناوەندی تایبەتە بۆ دووبارە سوود وەرگرتنەوە لە نەوت و گازی بەفیرۆچوو.

هاوکات کۆمپانیای گازی بەسرە لە رێگەی ئەم قەرزەوە، توانای بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بە بڕی 400 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکات، ئەمەیش بە واتای زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێننای کۆمپانیاییە عێراقیەکە بە ڕێژەی ٪40ـــی ئێستای، هەروەها قەرزی داواکراو هاوکاری عێراق دەکات بۆ کەمکردنەوەی سووتانی 10 ملیۆن تۆن وزەی بەفیرۆچووی ساڵانە.

کۆمپانیای گازی بەسرە، بە پرۆژەیەکی گرنگی حکوومەتی عێراق دادەنرێت بۆ بەرهەهێنانی گازی سروشتی، کە دوای نەوت.  بەرهەمێکی سەرەکییە وزەیە لە بەکاربردنی بازاڕ و بوارە پیشەسازییەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین