له‌سه‌ر عێراق بایدن رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى دیموكراته‌كان ده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هێرشى دووه‌مى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران له‌سه‌ر سنوورى عێراق و سووریا دیموكراته‌كانى كۆنگرێسى توڕه‌ كردووه‌ و ده‌ڵێن ده‌بووایه‌ بایدن له‌گه‌ڵ كۆنگرێس تاوتوێى ئه‌م بابه‌ته‌ بكات.

گۆڤارى پۆلۆتیكۆى ئه‌مریكى له‌ راپۆرتێكدا كه‌ به‌شێكى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ى حوزه‌یران له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى "شه‌رق" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌و ناڕه‌زاییه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌ دیموكراته‌كانى كۆنگرێس له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى دوێنێى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر میلیشیاكان  له‌سنوورى عێراق و سووریا ئه‌نجام دراوه‌، دروستبووه‌.

ئه‌ندامانى كۆنگرێس نیگه‌رانن له‌وه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى بایدن دووه‌م جاره‌ به‌گوێره‌ى مادده‌ى دووى ده‌ستوور بنرێت، كه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ سه‌رۆك ده‌دات بۆ پاراستنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا هێز به‌كاربهێنێ.

ئه‌ندامانى كۆنگرێس له‌ لێكه‌وته‌ى ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌ترسن و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌بووایه‌ بایدن تاوتوێى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆنگرێس بكات.

كریس مۆرفى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا باسى له‌وه‌ كردووه‌، مه‌ترسى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئیداره‌ى بایدن له‌وه‌ دایه‌ گرژییه‌كان زیاتر ده‌بێت و دواتر ده‌بێته‌ جه‌نگێك كه‌ كۆنگرێس بۆچوونى له‌سه‌ر نابێت.

ماوه‌یه‌كه‌ كۆنگرێس سه‌رقاڵه‌ به‌وه‌ ئه‌و رێگه‌پێدانانه‌ پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتى به‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا داوه‌ جه‌نگ له‌ دژى عێراق رابگه‌ینێت.

دوێنێ له‌ سه‌ر سنووره‌كانى سووریا و عێراق هێرش كرایه‌ سه‌ر میلیشیاكان و ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆ گرت و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك به‌رگرییه‌ك له‌ به‌رژوه‌ندییه‌كانى خۆى ئه‌م هێرشه‌ ئه‌نجام دراوه‌.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین