سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى فلیپین پرسى تیرۆر و چۆنیەتى بەرەنگاربوونەوەى تاوتوێ دەکەن

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ جینۆرۆسۆ کالۆنج باڵیۆزى فلیپین لە عیراق کۆبووەوە و تاوتوێى "دۆخى ڕەوەند و دەستى کارى فلیپینى لە هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ فلیپین"یان كرد.

ئێوارەى ئەمڕۆى دووشەممە (28)ى حوزەیرانى (2021)، نێچێرڤان بارزانى پێشوازى لە جینۆرۆسۆ کالۆنج کرد، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەیتى هەرێم، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، گفتوگۆى "هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و توندڕەوى، پرۆسەى کوتان بە ڤاکسین و لێکەوتەکانى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەتایبەتى لەڕووى ئابوورییەوە، تاوتوێ کران."

سەبارەت بە بیرى توندڕەوى و بەرەنگاربوونەوەى ئەو پرسە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى فلیپین، "هەردوولا هاوڕا بوون کە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر تەنیا لە ڕێگەى سەربازییەوە ناکرێت، بەڵکوو دەبێ وڵاتان لەڕووى پەروەردەیى و کولتوورییەوە بەرەنگارى ببنەوە و ئەو زەمینەیە بکرێتە ئامانج کە بیرى توندڕەوى و توندوتیژى و هاندانى تیرۆرى تێدا دەکرێت، هەروەها هانى ناتوندوتیژى و لێبوردەیى بدرێت."

پەیوەست بە پرسى تیرۆر، هەر لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمدا هاتووە، "باڵیۆزى فلیپین ئاماژەى بە هەوڵەکانى وڵاتەکەى كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و دووپاتى کردەوە کە وڵاتەکەى خوازیارە سوود لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان بۆ چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەى توندڕەوى و تیرۆر وەربگرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین