تورکیا ڕێککەوتنێکی تری لەگەڵ ڕووسیا واژوو کرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیای تورکیا (چەتین علی دۆنموز) و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای تاتنەفتــــی ڕووسی (نیل ماگانۆڤ)، لێکتێگەیشتنی نێوان رووسیا و تورکیا بۆ کەرتی پترۆکیمیاوی واژووکرا.

لە بەیاننامەیەکی فەرمی کۆمپانیای تاتنەفتــــی ڕووسیدا هاتووە، هەریەکە لە وەزارەتی پیشەسازی وتەکنەلۆژیای تورکیا و کۆمپانیاییە رووسیەکە، ڕێککەوتنێکی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی پترۆکیمیاوی تورکیا واژووکراوە و کۆمپانیای تاتنەفت هاوکاری  تورکیا دەکات لەهەر پرۆژەیەکی تری هاوبەش و کۆمپانیای تاتنەفت لەگەڵ حکوومەتی تورکیا کۆمپانیای هاوبەشی تورکیا بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان دیاریدەکات.

ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە کاتێکدایە، لەڕێککەوتی 17/6/2021، هەریەکە لە حکوومەتی تورکیا و کۆمپانیای سۆکاری ئازەربایجانی ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گازی کێڵگەکانی تورکیا لە دەریایی رەش واژوو کرد، 

لە ساڵی 2020، کەشتی فاتیحی تورکی، دۆزینەوەی 405 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی لە کێڵگەکانی سەقاریایا باشووری دەریای ڕەش راگەیاند، بە گەورەترین کێڵگەی گازی مێژووی تورکیا ئەژمار کرا. ئامانجی تورکیا بەستنەوەی کێڵگە گازییەکانی سەقاریایایە بە تۆرە سەرەکییەکانی وڵااتەکەی لە 2023ـدا، بۆ ئەوەی لە ساڵی 2027 بۆ 2028 دەست بەکاری بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەو کێڵگانەی وڵاتەکەی بکات. هاوکات لە رێککەوتی 5/6/2021، سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، دۆزینەوەی نوێ گازی سروشتی لە دەریای رەش راگەیاند ووتی" 135 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتیمان لە کیڵگەکانی ئەماسارا دۆزیوەتەوە و بەمەیش ئاستی یەدەگی گازی سروشتی وڵاتەکەمان بەرزدەبێتەوە بۆ زێدەتر لە 540 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی"

پلانی تورکیا  زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێننانی نەوتە بۆ زیاتر لە 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تا ساڵی 2023، هەروەها ساڵانە زیادکردنی بەرهەمی گازی سروشتییە لە 15 بۆ 25 ملیار مەتر سێجا.

سەبارەت بە کۆمپانیای تاتنەفتی ڕووسی،جگە لە وڕێککەوتنەی لەگەڵ وڵاتی تورکیا، لە رێککەوتی 16/6/2021، ڕێککەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتی لیبیا بۆ دووبارە کارکردن لە کێڵگە نەوتیەکانی ئەو وڵاتە واژوو کرد. مێژووی کارکردنی کۆمپانیای تاتنەفت لە لیبیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2005، ئەو کاتە کۆمپانیای تاتنەفت لە نێو 48 کۆمپانیای بیانی، ڕێککەوتنێکی 30ساڵەی لەگەڵ حکوومەتی لیبیا بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی ئەو وڵاتە واژوو کرد. ، ئەو ڕێککەوتنەی ڕووسیا لە لیبیام تایبەتە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ( غدامس وسرت). هاوکات  ئەو کێڵگانەی کە تاتنەفت دەیەوێت کاری بەرهەمهێنانیان لێ بکات،  بە سێ یەم گەورەترین کێڵگەکانی لیبیا دادەنرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین