کۆمپانیای BP: بەرهەمهێنانی نەوت وگاز زیاتر دەکەین ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەڕەڕای گۆرانکارییەکانی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە، کومپانیای BPـی بەریتانی پابەندبوونی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنانی نەوت و گاز ڕاگەیاند. لەو بارەیەوە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانییەکە  ڕایگەیاند “ کۆمپانیای BPــی  سوود لە بەرزبوونەوەی نرخەکان وەردەگرێت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەنگاونان بەرەوە وزەی جێگرەوە”.

 برنارد لونی وتیشی" گەیشتنی نرخی نەوت بە 75 دۆلار،دەرخەری ئەو راستیەن کە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوام دەبێت و ئەمەیش لە قازانجی ستراتیژیەتی ئێمەدایە". ئەم لێدوانەی کۆمپانیاییە بەریتانییەکە ئەوە دەگەیەنێت، کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێتە هۆی دەرستخستنی زیاتری سیولەی بەهای نەوت و گرنگیدانی زیاتر بە تەکنەلۆجیا و بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە.

سەبارەت بە پلانی کۆمپانیای BP بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن، برنارد لونی ووتی" ئامانجی ئێمە کەمکردنەوەی ئاستی  بەرهەمهێنانی کاربۆنە بەڕێژەی ٪40  و زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی پاکە بە 20 هێندە زێدەتر تا کۆتاییەکانی 2030". بەڵام دووپاتیکردەوە کە تا چەندین دەیەی تر ئێمە لە بەرهەمهێنانی نەوت وگاز بەردەوام دەبین".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین