باڵیۆزى رووسیا له‌ ئه‌مریكا :سزاكانى ئه‌مریكا ناچارمان ناكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاناتۆلی ئانتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە واشنتن، دەڵێت ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر رووسیا دەیانسەپێنێت، لێکەوتەی ئەرێنییان لێناکەوێتەوە و ناشبنە هۆی گۆڕینی سیاستی ناوخۆیی و دەرەکیی رووسیا.

ئانتۆنۆڤ دەشڵێت، "ئەم سزایانە رووسیا ناچار ناکەن بەو جۆرە هەڵسوکەوت بکات کە ئەمریکا دەیەوێت" داواشیکرد ئەمریکا و رووسیا پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسە دیاریکراوەکان، نەک رێگای هەڕەشە بەکاربهێنرێت و وتیشی "چۆنێتی بونیاتنانی پەیوەندیی لەنێوان هەردوو وڵاتدا، دەکەوێتە سەر شانی ویلایەتە یەکگرتووەکان".

باڵیۆزە رووسەکە سەرنجی خستەسەر ئەوەی رووسیا بەردەوام بە هێمنانە کاری کردووە، سەرەڕای ئەوەی لەم ساڵانەی دواییدا سەدان سزای بەسەردا سەپێنراوە.

ئانتۆنۆڤ دەشڵێت "دەمەوێ جەخت لەسەر هەڵویستی دیپلۆماتکارانی رووس و لایەنی رووسی بکەمەوە کە دەیانەوێت پەیوەندیی پراگماتی و یەکسانانە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بونیات بنێن، بۆیە ئەمڕۆ هەموو شتێک دەکەوێتە ئەستۆی ئیدارەی ئەمریکا، ئایا ئەو ئیدارەیە بە کردەیی ئامادەیە ئەو وتە ئەرێنییانە جێبەجێ بکات کە سەرۆکی هەردو وڵات لە لوتکەی جنێڤ دەریانبڕین؟"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین