ئاسایشى راپەڕین بە هەزاران کیلۆگرام ماددەى هۆشبەر لەناو دەبات تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى ئیدارەى ڕاپەڕین، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، چەندین ماددەى هۆشبەر لەگەڵ بڕی زیاتر لە هەشسەت هەزار  دەنكه‌ حه‌بی جۆراوجۆری هۆشبه‌ریان لە ناوبردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (22)ى حوزەیرانى (2021)، لە ڕاگەیێندراوەکەى ئاسایشى ڕاپەڕین دا هاتووە، بڕى (800846) هەزار دەنکە حەبى هۆشبەرى جۆراوجۆر و (300) كیلۆگرام مادده‌ی مرۆی كه‌ بڕێكی كه‌م مادده‌ی هۆشبه‌ر و‌ مادده‌ ‌ (33) جیاوازى تێدا بوو، لە کورەى تایبەت لەناو براون.

دەشڵێت، ئەو ماددانە لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوو دەستیان بەسەرداگیراوە، دواى یەکلایبوونەوەى دۆسیەکانیان، ئەمڕۆ بە به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ ئاماده‌بوونی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ‌، به‌نوێنه‌رایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ته‌ندروستی، لە کورەى تایبەت سوتێندران.

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى ئیدارەى ڕاپەڕین سەرجەم ماددانەى ناوبراون ئاشکرا دەکات، کە بریتیى بوون لە (1796) هەزار گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستاڵ، (1351) هەزار گرام  مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری حه‌شیش، هەروەها (1990) هەزار مادده‌ی سپی گوماناوی هۆشبه‌ر، لەگەڵ بڕى (30) سەنت مادده‌ی هۆشبه‌ری هیرۆین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین