لە یەک مانگدا ٢٤ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کووشتووە ئێران

نوچەنێت:

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ" بڵاوی کردەوە، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا (٢١ی ئایار تا ٢١ حوزەیرانی ٢٠٢١)، لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی هەنگاو، لەو ماوەیەدا ١٠ ژن و ١٤ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و تەمەنی ٣ کەسیان (٢کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هەروەها هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکان کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

بە پێی ئەو راپۆرتە، لە پارێزگای ئیلام ٣ حاڵەت (١ ژن و ٢ پیاو)،  لە پارێزگای کرماشان ٤ حاڵەت ( ٢ ژن و ٢ پیاو)، لە پارێزگای سنە ٨ حاڵەت (٢ ژن و ٦ پیاو) و لە پارێزگای ئورمیە ٩ حاڵەت (٥ ژن و ٤ پیاو) خۆکوشتن رووی داوە. 

سەبارەت بە هۆکاری خۆکوشتنەکان، لە ڕاپۆرتەکەى ڕێکخراوى هەنگاودا ئاماژە بەوە دەکات، کێشەی خێزانی ١٥ حاڵەت (٨ ژن و ٧ پیاو)، هەژاری و بێکاری ٣ حاڵەت (١ژن و ٢ پیاو)، خەمۆکی ١ حاڵەت (١ پیاو) بووە و هۆکاری ٥ حاڵەتی تر(١ژن و ٤ پیاو) نادیارە. 

قوربانییان بە شێوەی خۆهەڵواسین ١٦ حاڵەت (٩ ژن و ٧ پیاو)، خواردنی حەب ٣ حاڵەت (٣ پیاو)، خۆسووتاندن ٣ حاڵەت (١ ژن ٢ پیاو)، خۆ خستنە ناو رووبار ١ حاڵەت (١ پیاو)، خۆ فڕێدان لە بەرزایی ١ حاڵەت (١ پیاو) خۆیان کوشتووە. 

جێگای ئاماژەیە مانگی پێشووتریش، واتە لە ماوەی ٢٠ نیسانی ٢٠٢١ تا ٢٠ ئایاری ٢٠٢١، لانیکەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.

 

 

 

https://www.nuche.net/post-2234.html

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین