باڵیۆزى ئەمەریکا دەستخۆشى لە وەزارەتى پێشمەرگە و هێزەکانى پشتیوانى یەک دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق دەستخۆشى لە هێزەکانى پشتیوانى یەک دەکات، بۆ پەیوەندیکردن بە وەزارەتى پێشمەرگە و چوونەژێر فەرماندەییەکى یەکگرتوو، دەشڵێت، "ئەمە دەبێتە هۆى پتەوکردنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان."

بە پێى ڕاگەیێندراوێکى کونسۆڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، ماتیو تولەر باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، لە سەردانێکدا بۆ بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک-ی وەزارەتی پێشمەرگە، جگە لەدەستخۆشیکردن لەو هێزەکانى پشتیوانى یەک و گەڕانەوەیان بۆ سەر وەزارەتى پێشمەرگە، "تولەر سەیری ئەو هاوکاریانەی کرد کە بەم دواییانە لە لایەن ئەمریکاوە دابینکرابوون."

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە مانگی ١١ی ساڵی ڕابردووەوە، ئەمەریکا بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار هاریکاری بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابینکردووە لە شێوەی ئۆتۆمبێل و ئامێری ئاشکراکردنی مین و کەلوپەلی تر."

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، هەر دوێنێ  نەجات عەلی، فەرماندەی یەکەی 80ی هێزەکانی پێشمەرگە بە راگەیاند، هیچ کێشەمان نییە لەوەی بخرێینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام پرۆسەکە پرۆسەیەکی ورد و کارگێڕییە، پێموایە لە ماوەیەکی نزیکدا تەواوی هێزەکانی خۆمان دەخەینە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. بە هیوان هێزەکانی سەر بە یەکەی 70 ئەوانیش وەکو ئێمە بڕیاری خۆیان بدەن و هێزەکانیان بخەنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین