سەرۆکى نوێى دەستەى سەربەخۆى مافەکانى مرۆڤ دەستبەکاربوو کوردستانی
لە ڕیوڕەسمێکدا، لە ژێر چاودێرى سەرۆک و جێگرى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکى نوێى دەستەى سەربەخۆى مافەکانى مرۆڤ دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ دووشەممە (21)ى حوزەیرانى (2021)، بە ئامادەبوونى د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، "پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌نێوان چیا‌‌‌و بتروس صلیوه و د.مونا یوخه‌نا یاقۆ سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ" ئالوگۆڕكرا.

بە پێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەیتى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکى پەرلەمان لەڕێوڕەسمەکدا وتەیەکى پێشکەشکرد و داوایکرد، "ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌نه‌ ده‌سته‌یه‌ك بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ به‌پێی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه‌عێراق ئیمزای كردوون كه‌ ئێمه‌ش هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌عێراق پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتننامانه‌ین".

د. ڕێواز فایق جەخیشکردەوە، "كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ده‌سته‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌، ده‌سته‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین