توركیا ئاڵۆگۆڕ بە چەكدارە به‌كرێگیراوه‌كانى له‌ لیبیا دەكات هەواڵ

نوچه‌نێت

توركیا دەستیكردەوە بە ئاڵوگۆڕى ئەو چەكدارانەى لە سووریاوە رەوانەى لیبیاى كردبوون، بۆئه‌وه‌ى شەڕ له‌دژى هێزەكانى سوپاى نیشتمانى لیبیا بكه‌ن، كه‌ له‌ لایه‌ن خەلیفە حەفتەر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.

شەممە (١٩)ى حوزەیرانى (٢٠٢١)ى روانگەى سوورى بۆ مافەكانى مرۆڤ بڵاوی كردووته‌وه‌، "لە چەند رۆژى رابردوو توركیا نزیكەى (١٤٠) چەكدارى سەربە بە گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانى سووریاى لە لیبیا گێڕایەوە سووریا، چەند گروپێكى تازەى رەوانەى ئەو وڵاتە كردووە".

لە بەشێكى ترى هەواڵەكە هاتووە، چەكدارەكان سەر بە كەتیبەكانى سلێمان شا و سوڵتان موراد و فرقەى حەمزەن.

روانگەى سوورى ئاماژە بەوە دەكات، ژمارەیەك چه‌كدارى به‌كرێگیراوى تریش لەرێگەى ساختەكردنى راپۆرتى پزیشكى و پێدانى بەرتیل بە سەركردەى گرووپە چەكدارەكانى سه‌ربه‌  توركیا گەڕاونەتەوە خاكى سووریا.

پرۆسەى كشانەوەى چەكدارانى نزیك لە توركیا یەكێكە لە كێشەكانى نێوان فەڕەنسا و وڵاتانى تر لەگەڵ توركیا، هەرچەندە توركیا بەڵێنى داوە ئەو چەكدارانە بكشێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا بە كردەیى هیچ هەنگاوێكى بۆ نەناوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین