رۆحانی: رابەری ئێران مۆڵەتی دابوو لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆی نهێنی بکرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" بڵاوی کردەوە، رۆحانی لە کۆبوونەوەی ئهنجومهنى وەزیران گوتی، "هەندێ کەس قسەی سەیر دەکەن و دەڵێن ئایەتۆڵا خامنەیی تەنیا مۆڵەتی بەم کابینە داوە لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات، لە کاتێکدا خودی رابەری ئێران گوتوویەتی پێش ئەم کابینەیەش مۆڵەتی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا لە وڵاتی عومان دەر کراوە".
رۆحانی وەک کاردانەوەیەک لە بەرانبەر لێدوانەکانی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی گوتی: "بۆ درۆ دەکەن و قسەی راست ناکەن و قسەکان سەروخوار دەکەن. ئێوە کە مۆڵەتتان پێدرابوو و حهوت ساڵ هاتن و رۆیشتن و گفتوگۆتان کرد، جگە لە بڕیارنامەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چ دەستکەوتێکتان بۆ ئێران هەبوو".
رۆحانى:
بهر له كابینهكهى من ئێران به نهێنى
گفتوگۆى لهگهڵ ئهمریكا كردووه
سەرۆک کۆماری ئێران لە رۆژانی رابردوودا چەندین جار رەخنەی لە دیبەیت و قسەکانی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماریی سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی و سیاسەتی دەرەوەی کابینەکەی گرتووە.
ماوەیەک دوای یەکەمین رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٣ و لە مانگەکانی سەرەتای سەرۆک کۆماریی حەسەن رۆحانیدا، راپۆرتەکان باسیان لەوە دەکرد کە گفتوگۆی نێوان ئێران و ئەمریکا چەند مانگ پێشتر و لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی مەحموود ئەحمەدی نەژاد دەستی پێکرد بوو.
بەڵام دواتر مەحموود ئەحمەدی نەژاد گوتی دژی گفتوگۆ نهێنییەکانی ساڵی ٢٠١٢ی نێوان ئێران و ئەمریکا بوو کە لە وڵاتی عومان بەڕێوە دەچوون و ئەوەی بە "بەرپرسانی باڵا" گوتووە.
ساڵحی سەرۆکی ئێستای رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و وەزیری دەرەوەی سەردەمی ئەحمەدی نژادیش لە میانەی دیمانەیەکدا لە ساڵی ٢٠١٥ گوتی، "کاتێ حەسەن رۆحانی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٣ سەرکەوت، من کە لەو کاتەدا وەزیری دەرەوە بووم، رۆحانیم لە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان ئاگادار کردەوە، بەڵام کاتێ رۆحانی لە وردەکارییەکانی ئەو گفتوگۆیانە ئاگادار کرایەوە، بە لایەوە سەیر بوو و بڕوای نەدەکرد".
رۆحانی لەو کاتەدا نوێنەری خامنەیی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیدا بوو.
عەلی خامنەیی، رابەری ئێران، لە لێدوانێکدا لە رۆژی دووی ئایاری ئەمساڵ، سەبارەت بە شێوازی بڕیاردان لە سیاسەتی دەرەوەدا گوتی: "لە وڵاتی ئێمە سیاسەتی دەرەوە لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی بە بەشداری بەرپرسان دیاری دەکرێت و وەزارەتی دەرەوە دەبێ بە شێوازی تایبەت بە خۆی ئەو سیاسەتە جێبەجێ بکات".
عەلی ئەکبەر ساڵحی ساڵی ٢٠١٥ سەبارەت بە فەراهەم کردنی زەمینە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا گوتبووی "بەرپرسێکی عومان لەمیانەی دیدار لەگەڵ بەرپرسێکی ئەو کاتی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتهەڵگریی ئێران رایگەیاندبوو ئەمریکا ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی گفتوگۆ بکات و دوای چەند جار ئاڵوگۆڕکردنی پەیام لەنێوان ئێران و ئەمریکا"، دەرئەنجام بە وەرگرتنی مۆڵەت لە ئایوتۆڵا خامنەیی، یەکەمین کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان لەنێوان جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات بەڕێوە چوو.
دوەمین دیداری دیپلۆماتکارانی باڵای ئێران و ئەمریکا، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەشت مانگ دوای دانیشتنی یەکەم لە عومان بەڕێوەچوو.
بە گوتەی ساڵحی، لەو ماوەیەدا کە رۆحانی وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی رادەست کرا، یاریدەدەری کاروباری ئەوروپا و ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بووە، بەرپرسی رادەستکردنی راپۆرت و وردەکارییەکانی گفتوگۆ نهێنییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا رۆحانی بووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment