ههڵبژاردنى سهرۆكایهتى ئێران..17 حزب پاڵپشتى له هێمهتى دهكهن
نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشهممە ١٦ حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "جەماران" بڵاوی کردەوە، چەندین گرووپ و رێکخراوی ریفۆرمخواز، لە راگەیێندراوێكدا گوتوویانە، دەنگ بە عەبدولناسر هێمەتی دهدەن بۆ ئەوەی مافی دەنگدان، مافی هەڵبژاردن، مافی رەخنەگرتن و مافی لابردنی سەرۆک کۆمار و کۆمار بپارێزرێت.
لەو راگەیێندراوەدا کە ناوی ١٧ حزب و رێکخراوی ریفورمخواز و لەوانە حزبی متمانەی نیشتمانیی، حزبی گەشەی نیشتمانیی، حزبی ئیسلامیی کار، حزبی کرێکار، حزبی گەنجانی ئێرانی ئیسلامیی، کۆمەڵەی ژنانی ریفۆرمخواز، حزبی ئازادی، حزبی یەکڕیزی و هاوکاریی و چەند لایەنی تر ئیمزایان کردووە، جەخت کراوەتەوە لە هەلومەرجێکدا کە بە هۆی رەتکردنەوەی زۆرینەی کاندیدە شیاو و لێهاتووەکانی سەر بە "بزووتنەوەی ریفۆرم و میانەڕەویی" بازنەی هەڵبژاردنی گەلی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ٢٠٢١دا، زیاتر لە هەموو کات بەرتەسک بووەتەوە، هەروەها لە کاتێکدا بەرەی موحافیزەکاران پێنج کاندیدیان هەیە و ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور کاندیدەکانی بەرەی ریفۆرمخوازانی رەت کردووەتەوە، “ئێمە بە مەبەستی بەرگریکردن لە کۆمارییەتی سیستەمی سیاسیی رایدەگەیێنین پشتیوانی لە عەبدولناسر هێمەتی دەکەین و دەنگی پێ دەدەین”.
جێگای ئاماژەیە عەبدولناسر هێمەتی تاقە کاندیدە کە ئەگەرچی کاندیدی سەرەکی بەرەی ریفۆرمخواز نییە، بەڵام روانگەکانی تا رادەیەکی زۆر نزیک لە ریفۆرمخوازانی ئێرانە.
بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایهتى ئێران رۆژی هەینی (١٨ی حوزەیران) بەڕێوە بچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment