ڕێژەى فەرمانبەرانى کورد لە کەرکووک لە (58%) بۆ (22%) دابەزیوە کوردستانی

نوچەنێت:

لە دواى (16) ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا (122) پۆست لە کەرکووک لە کورد سەندراوەتەوە و بەرپرسى مەڵەبەندى یەکێتیش لەو شارە ڕایدەگەینێ، وەفدێک پێکدەهێنین و سەردانی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقیش دەکەن، بۆ وەرگرتنەوەى ئەو پۆستانە.

محەممەد عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی (2)ی کەرکووک بە رووداوى ڕاگەیاند، وەفدێک پێکدەهێنین و سەردانی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیش دەکەین، کۆمەڵێک پۆست کە پشکی کوردن، بەپێی دەستوور دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ کورد، لە دۆسیەی ئەمنیشدا پێنج دەزگای ئەمنی لە کەرکووک هەن، هیچیان کورد نین و لە کەرکووکیش نین و لە پارێزگاکانی دیکەوە هێندراون.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری هەولێر و بەغدا، دوورخستنەوەى کورد لە پۆستە ئیدارییەکانى کەرکووک پشتڕادەکات و دەشڵێت، رێژەی کورد لەنێو دامودەزگا حکومی و سەربازییەکاندا زۆر کەمیکردووە و دەیانەوێت لەڕێگەی یاساوە ئەو جومگە ئیدارییانە تەعریب بکەن، بەرنامەمان هەیە لەگەڵ ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق قسە بکەین و لەوێ لیژنەیەک هەیە لەگەڵیان گفتوگۆ دەکەین، تاوەکو ئەو پرۆسەی بەعەرەبکردنی دامودەزگاکان رابگرێت.

بەپێى زانیارییەکانى مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێژەی فەرمانبەرانی کورد لە (2017)وە تاوەکو لە (58%)وە ساڵی بۆ (22%) دابەزیووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین