بكوژى شیلان دارا سێ بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ درا هەواڵ

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ دادگاى كه‌تن له‌ به‌غدا له‌ دانیشتنى سێیه‌مى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتنى خێزانى شیلان دارا سێ بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژه‌كه‌ ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى حوزه‌یرانى دادگاى كه‌تن له‌ كه‌رخ/ به‌غدا دانیشتنى سێیه‌مى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتنى شیلان دارا و دایك و باوكى ئه‌نجام دا و له‌ كۆتاییدا سێ بڕیارى له‌ سێداره‌دانى بۆ تاوانباره‌كه‌ ده‌ركرد.

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و تاوانباره‌ له‌ كاتى  ئه‌نجامدانى تاوانى  دزى له‌ خێزانه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى مه‌نسووڕى به‌غدا تاوانى كوشتنى ئه‌نجام داوه‌، بۆیه‌ به‌ ماده‌ى 406/1 له‌ یاسای سزادانى عێراق ژماره‌ 111 ى ساڵى 1969 سزا ده‌درێت و سزاكه‌یش جێبه‌جێ ده‌كرێت.

شیلان دارا ره‌ئووف كچێكى كوردى ده‌رمانساز و چالاكوان بوو له‌ به‌غدا، له‌ 15ى ئه‌یلوولى ساڵى رابردوو له گه‌ڕه‌كى مه‌نسوورى شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ دایك و باوكى له‌ لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كوژران، كه‌ بۆ دزى هه‌ڵیكوتابووه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین