خەلوسى ئاكار: توركيا لە ليبيا هێزێكى بيانى نييە هەواڵ

نوچەنێت:

وەزيرى بەرگرى توركيا رايگەياند" توركيا هێزێكى بيانى نييە لە ليبيا" روونيشى كردەوە "بەگوێرەى ئەو رێككەوتنەى لەگەڵ حكومەتى ليبيا كردوومانە لەپێناو هاوكاريكردنى سوپاى ليبيايە بۆ مەشق پێکردن و راوێژى سەربازى".

ماڵپەڕى (ميدل ئيست عەرەبى) بڵاويكردەوە شەممە (١٢)ى حوزەيرانى (٢٠٢١) خەلوسى ئاكار وەزيرى بەرگرى توركيا لە بەردەم ئەندامانى تيمى كەشتيەوانى وڵاتەكەى لە كەناراوەكانى  ليبيا رايگەياند "ئێمە بەردەوام دەبين لە هاوكارى هێزە سەربازييەكانى ليبيا، تا دەگەنە ئەو ئاستەى پێويستيان بە لايەنى دەرەكى نابێت" سەبارەت بە ئامانجى توركياش لەو وڵاتە گوتى،" ئامانجى  ئێمە پاراستنى يەكپارچەيى خاكى ليبيا و سەقامگيرى و هێنانەدى ئاشتييە".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد" توركيا بەردەوام دەبێت لە هاوكارى ليبيا لە رێگەى مەشقى سەربازى بێت، ياخود راوێژكارى، ئەوەش لە پێناو  بەرزكردنەوەى ئاستى هێزەكانى ليبيايە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتييەكانى بوارى سەربازى".

لە كۆتايى قسەكانى وەزيرى بەرگرى ئاماژەى بە" گرنگى پارێزگاريكردن لە يەكپارچەيى خاكى ليبيا كرد" جەختيشى لەسەر ئەوە كردەوە" كێشەى ئەو وڵاتە خەليفە حەفتەر و هاوكارەكانيەتى، لە سۆنگەى چەمكى ليبيا بۆ ليبييەكان، ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە هاوكاريكردنى ئەو وڵاتە".

پێشتر نەجلا مەنقوش داواى لە توركيا کرد رێزى ئاگر بەست بگرێت،  هێزە مورتەزەقەكان ليبيا بباتە دەرەوە، تا ئێستا ئەنقەرە ئەو داواكاريەى ليبيا و وڵاتانى ترى پشتگوێخستووە.

هەروەها رۆژى هەينى رابردوو خەلوسى ئاكار وەزيرى بەرگرى توركيا بەسەردانێكى لە ناكاو گەيشتە لیبيا و لەگەڵ هێزەكانى وڵاتەكەى لەو وڵاتە كۆبۆوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین