فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا له‌ پشده‌ر بۆردومانى ئۆتۆمبیلێك ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچه‌نێت

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا له‌ سنوورى ناحيةى هه‌ڵشۆ بۆردومانى ئۆتۆمبیلێك ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ى لێدوانێكى فه‌رمى له‌م هێرشه‌دا چوار كه‌س گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى حوزه‌یران فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردومانى ئۆتۆمبیلێكى هیلۆكس/تۆیۆتا ده‌كه‌ن كه‌ له‌نێوان هه‌ر دوو گوندى دێگه‌ و كانى لانى بووه‌ له‌ ناحیه‌ى هه‌ڵشۆى سه‌ربه‌ قه‌زاى پشده‌ر بووه‌.

به‌كر وه‌یسى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى هه‌ڵشۆ له‌ لێدوانێكى بۆ رووداو باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌م هێرشه‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ سه‌رنشینى ئۆتۆمبیله‌كه‌ بوون.

به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ندێك له‌ میدیاكانى توركیا باسیان له‌وه‌ كردووه‌، فڕۆكه‌كانى توركیا كۆمه‌ڵێك چه‌كدارى په‌كه‌كه‌یان كوشتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین