عەلى باباجان: حكوومەتى توركيا مايەپووچ بووە هەواڵ

نوچەنێت:

سەرۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن و وەزيرى پێشووى ئابووریى توركيا رايگەياند، "توركيا لە رووى ئابوورييەوە مايەپووچ بووە"، بەرپرسيارێتى قەيرانى ئێستاى ئابوورى تورکیاشى خستە ئەستۆى رەجەب تەيب ئەردۆغان.

رۆژى شەممە (١٢)ى حوزەيرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، عەلى باباجان سەرۆكى پارتى ديموكراسى و پێشكەوتن، لە كۆنگرەى پارتەكەى لە ئەنقەرە رايگەياند"حكومەتى ئێستاى توركيا تواناى قبوڵكردنى ئەوەى نييە كە وڵات لە دۆخى مايەپووچى دايە".

لە بەشێكى ترى قسەكانى باباجان رايگەياند، "كاتێك ئەردۆغان پێى وايە دەبێت ئاراستەى ئابوورى بەو جۆرە بێت، كە ئەو دەيەوێت، سێ كەس، يا پێنج كەس لە سەرى دەوڵەمەند دەبن"، سەبارەت بە هۆكارى ئەو قەيرانەش  باباجان گوتى، "ئەردۆغان هۆكارى ئەو كارەساتە ئابوورييە، دەبێت بەرپرسيارێتى ئەو قەيرانە هەڵگرێت".

هەروەها گوتيشى،" ئەو كەسەى پۆستى سەرۆكايەتیى توركيا بەڕێوە دەبات، پرسيار ناكات: بۆچى خەڵك برسييە؟

باباجان ئاماژەى بەوەش كرد" ئەركى دەوڵەتەوە بەدواى هاونيشتيمانيە بريسيەكانى بگەڕێت و پێداويستييەكانيان بۆ دابين بكات و كەموكوڕييەكانيان پڕكاتەوە"

هەروەها سەرۆكى ئەو پارتە ئۆپۆزسيۆنە داوا دەکات حكومەت دەبێ رەخنە لە خۆى بگرێت و بپرسێت، سامانى ئەو وڵاتەمان لەكوێ سەرفكردووە، چۆن بە فيڕۆمان دا؟ چۆنمان لەدەست دا؟.

عەلى باباجان پێشتر وەزيرى دارايى توركياى بوو، سەردەمى ئەو بەپێشكەوترين سەردەمى ئابوورى توركيا دادەنرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین