ئێران مافى دهنگدانى له نهتهوه یهكگرتووهكان وهرگرتهوه
نوچهنێت
ئەمڕۆ شەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" بڵاوی کردەوە، فەرحان حەق بەو بۆنەوە سوپاسی بەشی بانکیی و بەرپرسانی دەوڵەت "لە چەندین شوێنی جیاواز" و لەوانە کۆریای باشوور کرد کە ئاسانکارییان بۆ پێدانی ئەو بڕە پارەیە کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، پێدانی ئەو پارە بە ڕەزامهندى ئەمریکا و هەڵگرتن لە پارەکانی ئێران لە کۆریای باشوور ئەنجام دراوە.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز و ئەسۆشیەتێد پرس بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتکاران ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە ئێران قەرزی ١٦.٢٥١.٢٩٨ ملیۆن دۆلاری خۆی بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوەتەوە.
چەند رۆژ پێش ئێستا راپۆرتەکان باسیان لە نەدانی پارەی ئەندامێتی ئێران بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و گوترا ئەوە بووەتە هۆی بێبەشبوونی ئەو وڵاتە لە مافی دەنگدان لە کۆمهڵهى گشتیی ئەو رێکخراوەیەدا.
مەجید تەخ رەوانچی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە تویتێکدا پێندانی پارەی ئەندامێتی لە لایەن ئێرانەوە پشتڕاست کردووەتەوە.
تەخت رەوانچی " گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا"ی بە هۆکاری درەنگ پێدانی ئەو پارەیە وەسف کردووە و نووسیویەتی: "ئەوان تەنیا خەڵکی ئێمەیان لە دەرمان بێبەش نەکرد، بەڵکو ڕێگرییان کرد لە پێدانی قەرزەکاننمان بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان".
بەگوێرەی پهیڕهوى نەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەر وڵاتێک بۆ ماوەی دوو ساڵ پارەی ئەندامێتی خۆی نەدات، مافی دەنگدانی لە دەست دەدات، گەرچی بەو حاڵەش ئەو دەسەڵاتە بە كۆمهڵهى گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دراوە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ، مۆڵەتی دەنگدان بەو ئەندامە بدات.
ئێران لە مانگی شوباتدا مافی دەنگدانی خۆی لە کۆڕبەندی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەست دا و ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا کە رۆژی دووەمی حوزەیران بڵاو بووەوە وەبیری هێناوە کە ئێران بە هۆی نەدانی لانیکەمی قەرزەکانی خۆی، مافی دەنگدانی نییە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو نامەیە، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی کە ئەمریکا و گەمارۆکانی رێگرن لە دابینکردنی دەرمان و خۆراکی خەڵکی ئێران و دانەوەی قەرزەکان بە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
مەجید تەخت رەوانچی، باڵیوزی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی هەینی دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش، بە كۆمهڵهى گشتیی گوت: "گۆڕانی سیاسەتی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران و رێککەوتنی ئەتۆمیدا، تەنیا قسەیە".
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی ئێران، بە کردەوە، سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا لە دژی ئێران هێشتا درێژەی هەیە و تەنانەت رێگری لەوە دەکات ئێران دەستی بە سەرچاوە داراییەکانی خۆی لە دەرەوەی وڵات بە مەبەستی هاوردەکردنی دەرمان لە سەروبەندی پەتای کۆرۆنادا بگات.
نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی: "هەرچەندە گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ئێستا لە ڤیێنا هەنگاوی یەکەمن بۆ تاوتوێکردنی ئیرادەی سیاسیی راستەقینەی ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام تاقیکاریی سەرەکی و راستەقینە ئەو کاتەیە کە بسەڵمێنرێت ئەمریکا ئاراستەی خۆی گۆڕیوە و سیاسەتی شکستخواردووی ئەوپەڕی گوشاری وەلا ناوە و کۆتایی بە تیرۆریزمی ئابووری لە دژی ئێران هێناوە".
رۆژی هەینی وڵاتانی ئەلبانیا، بڕازیل، ئیمارات، غانا و گابۆن وەک ئەندامانی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment