ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان زانیارى نوێی لەسەر زیانەکانى شەڕى پەکەکە و تورکیا لە بادینان ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

دواى چوونى لیژنەیەکى هاوبەشى پەرلەمانى کوردستان و پەرلەمانى عێراق، بۆ سنوورى پارێزگاى دهۆک، ئەندامێکى ئەو لیژنەیە باسى ئەو زیانانە دەکات کە بە هۆى شەڕى تورکیا و پەکەکەوە لەو سنوورە دروستبووە، دەشڵێت، تورکیا بە بیانووى پەکەکە (70) بارەگای لەناو خاکی هەرێم داناوە.

ئەمڕۆ پێنچشەممە دەى حوزەیرانى (2021)، باڵانبۆ محەممەد، ئەندامى لیژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان، بە خەندانى ڕاگەیاند، دەستدرێژیەکى زۆر کراوەتە سەر خاکى هەرێمى کوردستان و عێراق ، ئەو بارەگا سەربازیانەی لە سنوورى بادینان دروستیانکردوە، جارێکی دیکە چۆڵ بکەن، ئەمەیش وایکردووە زۆربەى گوندەکانى ئەو دەڤەرە چۆڵ بکرێن.

هەروەها ئەو ئەندامەى لیژنەى پێشمەرگە ئەوەشى ئاشکرا کرد، دەوڵەتی تورکیا ئەم شەڕە لەناو خاکی خۆیدا ناکات و لەناو هەرێمی کوردستان پەکەکەی کردووە بەبیانوو بۆ ئەوەی خاکی کوردستان داگیربکات، ئەو هێزەی پەکەکەش لەسەردەمێکی کۆنەوە لەو ناوچەیەدان کەجگە لەپاسەوانی سنوور هیچ هێزێکی دیکە بوونی نەبووە، بەڵام ئێستا تورکیا هاتووە (70) بارەگای لەناو خاکی هەرێم داناوە.

جێگەى وەبیرهێناوەیە، لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوو، بۆ نووسینى ڕاپۆرتێک لەسەر ئەو زیانانەى لە سنوورى گوندەکانى پارێزگاى دهۆک و زاخۆ لە ئەنجامى شەڕى تورکیا و پەکەکە دروستبووە، لیژنەیەکى هاوبەشى پەرلەمانى کوردستان و پەرلەمانى عێراق سەردانى ئەو دەڤەرەیان کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین