كازمى و فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس كۆبوونه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كردووه‌، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام داوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران به‌سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته‌ عێراق و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندان لایه‌نى حكومى و حزبى و میلیشیاكان كۆببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ قائانى به‌ شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان باس له‌و گرژییانه‌ى ئه‌م دواییه‌ ده‌كات كه‌ له‌نێوان هێزه‌كانى حكومه‌ت و میلشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى دروست بووه‌.

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى و ئیسماعیل قائانى ته‌واو بووه‌.

دواى كوژرانى قاسم سلێمانى له‌ سێى كانوونى دووه‌مى 2020  ئیسماعیل قائانى بووه‌ته‌ فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و زۆرێك له‌ میلیشیاكانى شیعه‌ى عێراق فه‌رمان له‌و وه‌رده‌گرن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین