ئێران بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران دەگۆڕێت ئێران

نوچەنێت:

رەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی رایگەیاند، "محەمەد كازمی لەبری حوسێن تاڵیب كرا بە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/حوزەیران 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە بەهۆی شكستهێنانی لە هەوڵەكانی بۆ ئەنجامدانی چالاكی لەناو شارەكانی توركیا حوسێن تائیب، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری لە سوپای پاسداران لە پۆستەكەی دوورخراوەیە و محەمەد كازمی كرا بە سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران. 

لادانی تائیب دوای ئەوە دێت راپۆرتی راگەیاندنەكانی ئیسرائیل باس لەوە دەكەن، حوسێن تائیب لە هەوڵێكی كوشتن دەربازی بووە، بەڵام تا ئێستا ئەو هەواڵە پشتڕاست نەكرایتەوە.

سەبارەت بە هۆكاری دوورخستنەوەی كەناڵ (13)ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، تائیب لەپشت بە ئامانجگرتنی گەشتیارانی ئیسرائیلی بووە لە توركیا، دوورخستنەوەی بەهۆی شكستهێنانی لە ئەنجامدانی چالاكییەكان لەناو توركیا.

لە ماوەی رابردوو دەزگا راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاوییان كردەوە، دوو گرووپی چەكداری سەر بە ئێران لە توركیا دەستگیركراون، كە هەوڵی كوشتنی گەشتیارانی ئیسرئیلیان داوە، بەڵام حكومەتی توركیا و ئێران بە فەرمی هیچ شتێكیان بڵاونەكردەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین