یەکێتیى زانایانى کوردستان پشتیوانى خۆیان بۆ سەرۆکى هەرێم دەربڕى کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ شاندێکى یەکێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى کوردستان، جەخت لە قووڵکردنەوەى کولتوورى پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵکردنى نێوان پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە هەشتى حوزەیرانى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە شاندێکى یەکێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى کوردستان کرد، بەپێى هەواڵەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم، " لە کۆبوونەوەیەکدا کە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەی بوو، ڕۆڵی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە قووڵکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان و تەبایی و یەکترقبووڵکردنی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و بیری نیشتمانپەروەری و ئایینپەروەری، بەرز هەڵسەنگێنرا."

سەبارەت بە هەوڵەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ یەکڕێزى سیاسى و نووسینەوەى دەستوور پشتگیرى خۆیان دەربڕى و هەروەها، "دەستووریان لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و ڕەچاوکردنی ئایینی ئیسلام وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی داڕشتنی و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندیی ئایینەکانی دیکە و ئازادییەکانیان بە پێویست زانی بە شێوەیەک ئایین نەکرێتە بابەتێکی سیاسی."

نێچیرڤان بارزانی، لەبەرامبەردا باسى لە ڕۆڵى گرنگى مامۆستایانى ئایینى کرد و دووپاتیشکردەوە، "کە کۆمەڵگەی کوردستان کۆمەڵگەیەکی ئایینییە، بۆیە مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵ و کاریگەریی زۆریان لەسەر کۆمەڵگە و ئاراستەکردنی هەیە و لەمبارەوە دەتوانن ڕۆڵی ئەرێنیی خۆیان لە پتەوکردنی بنەما کۆمەڵایەتییەکان و ئاشتەواییی کۆمەڵایەتی و ناتوندوتیژی و ڕەتکردنەوەی توندڕەویدا بگێڕن."

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا "پرسى هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، کارەکانی بۆردی وتاری ئایینی، دۆخ و گوزەرانی مامۆستایانی ئایینی و خوێندنی ئایینی لە کوردستان"، تاوتوێ کرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین