وەزارەتى پێشمەرگە و هێزەکانى عێراق یەکەم ئۆپراسیۆنى هاوبەشیان ئەنجامدا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە بە هاوبەشى لەگەڵ هێزێکى عێراق ئۆپراسیۆنێکیان لە چەند قۆڵێکەوە بە پاڵپشتى هێزە ئاسمانییەکانى ئیتاڵیا، لە سنوورى کفرى ئەنجامدا.

ەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە شەشى حوزەیرانى (2021)، لە ئۆپراسیۆنێکى هاوبەشدا، هەر یەک لە لیوای کۆماندۆ و لیوای (144)ی  وەزارەتى پێشمەرگە و لیوای (52)ى عێراقی و دژە تیرۆر لە قۆڵی سلێمانبەگەوە بۆ پەلکانە.

بەپێى زانیارییەکانى خەندان، هێزەکانى پێشمەرگە لەم ئۆپراسیۆنەدا (13) حەشارگەی تایبەت بە داعش دۆزراونەتەوە کە پێکهاتون لە شەش تونێل کە پڕبوونە لە خۆراک و پێداویستی، سێ ماتۆرسکیل کە بەکاریان دەهێنا لەگەڵ سێ گوللـە هاوەن دۆزراونەتەوە، ئەم حەشارگانەش پێش ئۆپراسیۆنەکەى هێزەکانى پێشمەرگە چۆڵکراون.

ئەم ئۆپراسیۆنە کە بە پاڵپشتى هێزە ئاسمانییەکانى ئیتاڵیا ئەنجامداوە، بە یەکەم ئۆپراسیۆنى هاوبەش دادەنرێت لە دواى دروستکردنى ژوورى ئۆپراسۆنى هاوبەش لە نێوان وەزارەتى بەرگرى عێراق و وەزارەتى پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین