فراكسیۆنێكى توركمانى: داوامان كردووه دوو ئه‌نداممان له لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور هه‌بێت
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یران ساره دڵشاد ئه‌ندامى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێـت" بێئاگایى خۆى له‌وه نیشاندا كه لایه‌نه سیاسییه‌كان چ تێبینییه‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور به په‌رله‌مانى كوردستان داوه.
له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت ساره دڵشاد گوتى، "من به ناوى پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان لێدوان ده‌ده‌م و ته‌نیا ئاگام له وه‌ڵامى خۆمانه، تێبینى ئێمه ته‌نیا له‌سه‌ر میكانیزمى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور بووه، كه داوامان كردووه پێكهاته‌ى توركمان دوو ئه‌ندامى هه‌بێت كه پێشتر یه‌ك ئه‌ندام له لیژنه‌كه هه‌بوو".
پێشتر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان داواى له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد بوو تا 15ى ئایار تێبینى خۆیان له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان بنێرن، به‌گوێره‌ى دوایین زانیارى كه ماڵپه‌ڕى رووداو بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا 12 لایه‌ن تێبینى خۆیان له‌سه‌ر ده‌ستوور ناردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment