كاریگه‌ريى كۆرۆنا به‌سه‌ر تواناى وه‌چه‌نانه‌وه‌ى پیاوان تەندرووستی

 

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى له‌ ئه‌ڵمانیا، تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا گۆڕانكاريى له‌ سپێرمى پیاو ده‌كات، به‌ڵام دڵنیایى ئه‌وه‌ نه‌دراوه‌ ببێته‌ هۆى لاوازبوونى تواناى وه‌چه‌نانه‌وه‌ى پیاوان.

ماڵپه‌ڕى به‌غدا توده‌ى عێراقى پوخته‌یه‌كى له‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكردووه‌ته‌وه،‌ كه‌ له‌ زانكۆیه‌كى ئه‌ڵمانى كراوه‌، دواى دوو مانگ به‌رواردكاریى هه‌ندێك له‌ ئه‌نجامه‌كانى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

توێژه‌ران سپێڕمى ژماره‌یه‌ك له‌ تووشبووانى كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ و به‌ سپێرمى ئه‌و كه‌سانه‌یان به‌راورد كردووه‌ كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌یان نه‌گرتووه‌.

له‌ ئه‌نجامى هه‌ندێك تێبینى سه‌ره‌تایى ده‌ركه‌وتووه‌ تواناى جووڵه‌ى سپێرمى تووشبووان لاوازتر بووه‌ و شێوه‌شیان گۆڕاوه‌.

وێراى تێبینیكردنى ئه‌و جیاوازیانه‌ زانایان تووشبووان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه،‌ له‌وه‌ى هێشتا به‌ ئه‌نجامى كۆتایى نه‌گه‌یشتوون له‌وه‌ى كۆرۆنا تواناى وه‌چه‌نانه‌وه‌ى پیاوان لاواز بكات، بۆیه‌ دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستاوه‌ پێویست به‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین