ڕووسیا: ئەمریکا بەپێی دۆخی ناوخۆ سیاسەتەکانی دەگۆڕێن! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ماریا زاخارۆڤا دەڵێت، ئێمە وەکوو ڕووسیا سیاسەتمان ڕوون و جێگیرە، بەڵام ئەمریکا بەپێی دۆخی ناوخۆ سیاسەتەکانی دەگۆڕێن و بۆ ئەوەش نموونە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەهێنێتەوە.

لێدوانەکەی زاخارۆڤا ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی حوزەیران لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی پترسبێرگدا هاتن و تایبەت بوون بە کەناڵی (ڕووسیا ئەلیەوم) و تێیدا وتبووی، "دووفاقییەکی ڕوونی ئەمریکییەکان ئەوەیە ڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە سیاسەتی دەرەوەی پێشبینی نەکراوە" زاخارۆڤا دەڵێ، وڵاتەکەی سیاسەتێکی پلەبەند و ڕوونی هەیە و لە هەموو هەنگاوەکانیدا ڕێز لە یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی دەگرێت.

زاخارۆڤا دەڵێت، کێشەکە لە هەنگاوەکانی ئەمریکادایە، چونکە هەنگاوەکانی سیاسەتی دەرەوە پەیوەستن بە دۆخی ناوخۆیی ئەمریکاوە، بەجۆرێک دوای گۆڕانی هەر ئیدارەیەکی ئەمریکا، پەیڕەوی وڵاتەکە بەشێوەیەکی بنەڕەتی دەگۆڕن!

زاخارۆڤا هەروەها دەشڵێت، "ئەگەر نموونەت دۆخی ناوچەکە بهێنینەوە، من وایدەبینم ئەوەی لەبارەی ئێران و ڕێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە ڕوویدا، نموونەی هەرە دیاری پەیرەوی ئەمریکایە کە نەک هەر پلەبەند نییە، بەڵکو نابەرپرسانەشە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین