بارودۆخى کەرکووک لەبار نییە بۆ هەڵبژاردن کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى لیژنەى ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکووک ڕایدەگەینێ، لە ئێستادا بارودۆخى كه‌ركووك له‌ڕووی سیاسی و ئه‌منی و ئیدارییه‌وه‌ جێگیر نییە، هەروەها دەشڵێت، ته‌نیا لە هه‌فته‌ی رابردوودا به‌بیانووی مه‌ترسی ئه‌منی، چه‌ندینجار دوكانی كاسبكاران داخراون، له‌كاتێكدا دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌منی له‌ رێگه‌ی داخستنی دوكانه‌كان و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه‌ ناكرێت.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئەندامى لیژنەى ئاساییکردنەوەى دۆخى کەرکووک، بە کوردستان 24 ڕاگەیاند،  ئیداره‌ی ئێستای كه‌ركووك ئیداره‌ی رووتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌، سه‌رانه‌ له‌ دوكاندار و كاسبكاران وه‌رده‌گیرێت.

هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانە لە بارەى هەڵبژاردن هۆشدارى دەدات و  گوتیشى، ئەو بارودۆخەى كه‌ركووك هه‌یەتى‌ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌بار نییه‌، گه‌ر هه‌ڵبژاردن بشكرێت لە ئێستادا پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندروست نابێت، چونکە ئەو هێزانه‌ی لەو شاره‌دا سه‌پێندراون، بۆ ‌به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌یه‌ك یان لایه‌نێكی سیاسی به‌كاربهێندرێن، كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌یان جۆر هێزی جیاواز له‌ناو شاری كه‌ركووك بوونیان هه‌یه‌ و كه‌س نازانێت خه‌ڵكی كوێن و بۆچی له‌كه‌ركووكن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین