سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کونسولى نوێی سعوودیە کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە محه‌مه‌د بن سلێمان ئه‌لعه‌سيرى، كونسولى گشتيى تازه‌ى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و سوپاسى ستافى کونسولخانەى سعوودیەى کرد بۆ خزمەتەکانیان لە کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2)ى حوزەیران، ماڵپەڕى سەرۆکایەتیى هەرێم بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانى لە دیدارەکەیدا لەگەڵ محه‌مه‌د بن سلێمان ئه‌لعه‌سيرى، "پيرۆزبايى لە ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى تازه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌رك و كاره‌كانى‌ نيشان دا، هیوای به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ خواست."

لەبەرامبەردا كونسولى گشتیى نوێى سعوودیە، جەختى لەوەکردۆتەوە کە، "هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌ گه‌ر بۆ بره‌ودانى زياتر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ و فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌ردوولا."

بەپێى هەواڵەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم، "تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌یويه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ده‌رفه‌ته‌كانى كار و سه‌رمايه‌گوزاريى بيانى له‌ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش" بەشێکى ترى دیدارەکە بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین