وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هەڕەشە لە ئەحمەدی نەژاد دەکات
نوچهنێت
ڕۆژی سێشەممە یهكی حوزەیرانی٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیندێپێندێنت" بڵاوی کردەوە، لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتدا هاتووە: "لە بارودۆخی ئێستادا جێبەجێکردنی ئامۆژگارییەکانی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی، دابینکردنی ئاسایش و یەکڕیزی نیشتمانیی، ڕەخساندنی زەمینە بۆ بەشداریکردنی زۆرینەی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان و لەناوبردنی دەرفەتەکانی دەستوەرادنی دوژمنان پێویستییە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامین".
وەزارەتی ئیتلاعات ئەگەرچی بە ئاشکرا ناوی ئەحمەدی نەژادی نەهێناوە بەڵام هەڕەشەی کردووە کە "لە کاتی گونجاودا وەڵامی گونجاو دەداتەوە بە بانگەشە چەواشەکارانەکان لە دژی دەزگا ئەمنییەکان".
لە ڕۆژانی ڕابردوویشدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە نێوان لایەنگران و نەیارانی ئەحمەدی نەژاد لێدوانی توند هاتووەتە ئاراوە و هەر دوو لایەن هەڕەشەی دەرگیری و کۆبوونەوە لەسەر شەقامەکان دەکەن.
لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتدا ئاماژە بە بەشێکی تایبەت لە لێدوانەکانی مەحموود ئەحمەدی نەژاد نەکراوە، بەڵام ئەحمەدی نەژاد لەم دواییانەدا گوتوویەتی "میچی ڕێکخراوی ئاسمانیان کون کرد و بەڵگەکانی وڵاتیان دزی".
ئەحمەدی نەژاد کە لە لایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوورەوە ڕەت کرایەوە و ڕێگای پێ نەدرا لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریدا بەشدار بێت، هەڵبژاردنەکانی بایکوت کردووە.
ئەحمەدی نەژاد لەم دواییانەدا بە ئاشکرا تەحەدای ڕوانگەی دامودەزگا هەواڵگریی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە بەرانبەر نفوزی وڵاتانی دەرەکی و هەوڵە تێکدەرانەکانیان کردبوو.
ئەحمەدی نەژاد گوتبووی: "پێویستە دامودەزگا ئەمنییەکان لە جیاتی تەقەکردن لە خەڵکی ناڕازی، پارێزگاری لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز بکەن".
قسەکانی ئەحمەدی نەژاد ئاماژەیە بۆ دوو تەقینەوە لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا.
دەگوترێ ئەو تەقینەوانە کە بە گوتەی ئەحمەدی نەژاد ١٠ ملیار دۆلار زیانیان لێ کەوتووەتەوە، کاری دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل بووە.
هەروەها کوژرانی موحسین فەخری زادە، کەسایەتی ناسراوی ئەتۆمیی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا، نموونەیەکی ترە لە نفوز و دزەکردن بۆ ناو ئێران.
ئێستا ئەحمەدی نەژاد دەڵێت "میچی ئەمباری تورقۆزئاوا و ڕێکخراوی ئاسمانیی کون بووە و بەڵگە ئەتۆمییەکان دزراون".
پێشتریش موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی و کاندیدی هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی ئەمساڵ، بە ئاشکرا باسی "ئالوودەبوون ئەمنیی" کردبوو و بۆ یەکەم جار دزینی ئارشێڤی ئەتۆمی ئێرانی پشتڕاست کردەوە.
ڕەزایی تەقینەوەکەی نەتەنزیشی بە "ڕووداوێکی ئابڕووبەرانە" وەسف کرد.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، تەشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ڕایگەیاند کارمەندانی هەواڵگریی ئیسرائیک دەیان هەزار لاپەڕە بەڵگە و سی. دی و فایلی دیجیتاڵیان لە باشووری تارانەوە بۆ ناو ئیسرائیل گواستووەتەوە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی بەردەوام ئەو بانگەشەیانە ڕەت دەکردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment