زاخارۆڤا: سیخوڕی ئەمریکا بەسەر بەرپرسانی ئەوروپاوە تەنها لووتکەی شاخە سەهۆڵییەکەیە! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕایدەگەیەنێت ئەوەی ئاشکرا بووە سەبارەت بە سیخوڕیکردنی ئەمریکا بەسەر سەرکردە و بەرپرسانی ئەوروپاوە تەنها لووتکەی شاخە سەهۆڵییەکەیە و دۆخەکە لە ڕاستیدا زۆر لەوە ئابڕووبەرانە ترە!

زاخارۆڤا لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆییدا سیشەممە ١ی حوزەیران وتی، "وای بۆ دەچم ئەوەی باسدەکرێ تەنها لووتکەی شاخە سەهۆڵییەکەیە و دۆخەکە لە ڕاستیدا زۆر لەوە ئابڕووبەرانە ترە، بەڵام ئەمینداری گشتیی پەیمانی ناتۆ و سەرانی یەکێتیی ئەوروپا دەیانەوێ زیاتر باس لەم بارەیەوە نەکرێت، ئەوەی لە منەوە دیارە ئەوەیە ڕاستییەکە زۆر خراپترە لەوەی ئێستا لە میدیاکان باسی دەکرێ".

قسەکانی زاخارۆڤا دوای ئەوە هاتن تەلەڤزیۆنی دانمارک لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا سوودی لە سیستمی چاودێریی ئەلیکترۆنیی دانمارک وەرگرتووە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر چەند سەرکردەیەکی ئەوروپا، لەوانە: ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، فرانک ڤۆڵتەر شتاینمایەر سەرۆکی ئەڵمانیا، هەروەها بەرپرسانی فەرەنساو هۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

ڕاپۆرتەکە ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە لە نێوەندە ئەوروپاییەکاندا و هەریەکە لە ئەنگێلا مێرکڵ و ئیمانوێل و ماکرۆن و چەندین بەرپرسی دیکەی ئەوروپایی گلەیی خۆیان لەو بارەیەوە نەشاردووەتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین