وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان و عێراق: ئەوەى تورکیا دەیکات کارێکى دوژمنکارانەیە کوردستانی

نوچەنێت:

هەردوو وەزارەتى کشتووکاڵى هەرێمى کوردستان و عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا، داوا لە تورکیا بڕینى دارى دارستانەکانى کوردستان بوەستێنێ، دەشڵێن، ماوەیەکە ژمارەیەک کۆمپانیاى تورکى خەریکى بڕینەوەى دارەکانى کوردستان لە سنوورى بادینان.

هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیێندراوێکى هاوبەشدا، ناڕەزایى خۆیان دژى بڕینەوەى دارى هەرێمى کوردستان دەردەبڕن و ئاماژەشیان بەوەکردووە، ئەو پرۆسەیە نەک هەر دووژمنکارییە بەرامبەر سرووشت و ژینگەی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڵکو کارێکی دووژمنکارانەیە بەرامبەر مرۆڤایەتی و ژینگەی تەواوی ناوچەکە و هەموو جیهان؛ چونکە ژینگە سنووری نییە، لەبەر ئەوە داواکارین لە حکومەتی تورکیا ئەو کارە رابگرێت و لە هەمان کاتدا داوا لە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین بە جیددی بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە وەڵامیان هەبێت.

هەروەها داواى هاوکارى لە ڕێکخراوە نێودەوڵەکان دەکەن و  دەشڵێت، داوا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین هاوکارمان بن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کارە نامرۆییە دژ بە ژینگە و پێویستە هەوڵی بنبڕکردنی بدرێت.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، هەفتەى ڕابردوو دواى بڵابوونەوەى وێنەى بڕینى دارەکانى سنوورى بادینان لەلایەن تورکیاوە، کاردانەوەى گەورەى لەلایەن حکوومەت و پەرلەمان و هێزە سیاسییەکان بە دواى خۆیدا هێنا.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین