تورکیا هاووڵاتییەکى (60) ساڵە لە کانى ماسێ بریندار دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى تۆپبارانکردنى تورکیا بۆ سەر هێزەکانى پەکەکە، هاووڵاتیى گوندێکى سەر بە ناحیەى کانى ماسێ بە هۆى ئەو هێرشەى تورکیا بریندار دەبێ.

ئەمڕۆ سێشەممە (1) حوزەیرانى (2021)، بە هۆى شەڕى پەکەکە و تورکیا لە سنوورى کانى ماسێ، کاتژمێر (11)، لە ئەنجامى تۆپبارانکردن هاووڵاتییەک برینداربوو. سەربەست سەبرى، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بۆ رووداوى دووپاتکردەوە، کە بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە ئەو لە گوندی هروور بریندار بووە.

ئەو هاووڵاتییەى بریندار بووە، ناوى ڕەمەزان عەلییە و دانیشتوى گوندى هروورە، سەر بەناحیەى کانى ماسێ، کە بەهۆى ساچمەى تۆپەوە بریندار بوو، بە وتەى پزیشکێکى بنکەى تەندروستى بێگۆڤا، لە ئێستادا چارەسەرى دەکەن و تەندروستى جێگیرە.

 رەمەزان عەلى تەمەنى (60) ساڵە و لە کاتى لەوەڕاندنى مەڕەکانى لە نزیک گوندەکەى، بە هۆى تۆپبارانکردنى تورکیا بۆ سەر پەکەکە لەو ناوچەیە، بریندار بوو.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین