نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە هاوسەرۆکانى یەکێتى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە (46)مین ساڵڕۆژى دامەزراندنى یەکێتیی نیشتیمانیى کوردستان دا، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا "پیرۆزبایى هاوسەرۆکان و  له‌ ڕێگه‌ى ئه‌وانيشه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌كته‌بى سياسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى و ته‌واوى كاديران و جه‌ماوه‌ر یەکێتى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن".

ئەمڕۆ سێشەممە (1)ى حوزەیرانى (2021)، بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى سەرۆکایەتیى هەرێم، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ هاوسەرۆکانى یەکێتى، باسى لەوە کردووە کە، "يه‌كێتى وه‌ك هێزێكى سياسيى سه‌ره‌كيى كوردستان خاوه‌ن ڕۆڵێكى دياره‌ له‌ مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى ئازادى و به‌ديهێنانى ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا، ئه‌مڕۆش يه‌كێكه‌ له‌و لايه‌نانه‌ى خاوه‌ن پێگه‌يه‌كى به‌هێز و سه‌ره‌كين له‌ پرۆسه‌ى سياسى و ده‌سه‌ڵاتدارى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا".

هەروەها نێچیرڤان بارزانى ئاماژەى بەوەکردووە، "ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى يه‌كێتیى نیشتمانیى کوردستان و ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووى گه‌لى كوردستاندا به‌ گرنگ و پێويست زانى". 

لە هەواڵەکەى ماڵپەڕى سەرۆکایەتیى هەرێم ئەوەش هاتووە، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "سڵاو و دروودى بۆ گيانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال نارد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ڕێز و شكۆوه‌ يادى ده‌كه‌ينه‌وه‌".

دەشڵێت لە بەرامبەردا هاوسەرۆکانى یەکێتى، "سوپاس و پێزانينى خۆيان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختيان له‌ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى له‌پێناو پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستاندا كرده‌وه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین