مەسرور بارزانى: ئەگەر بەڕێوەبردنێکى باش هەبێ عێراق دەبێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە پارێزگارى بەسڕا کرد، پارێزگار ئەو شارەى عێراق ڕایگەیاند، زۆر سوودمان لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (31)ى ئایار، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕا کرد، سەبارەت بە ئەزموونى سەرکەوتووى هەرێمى کوردستان لە بوارى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى، ئەسعەد ئەلعیدانی گووتی، ئەو قسانە ڕاست نين کە هەرێمی کوردستان لە سەر حیسابی بەسڕا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق پێشکەوتووە.

لەبەرامبەردا، مەسرور بارزانى ئاماژەى بەوەکرد، هەرێمى کوردستان ئامادەى هاوکارى و هەماهەنگییە لەگەڵ پارێزگاى بەسڕا و پارێزگاکانى دیکەى عێراق، هەروەها دەشڵێت،  عێراق لە ڕووی سامانی مرۆیی و سرووشتییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش هەبێت، دەرفەتی ئەوەی هەیە، ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین