بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى سلێمانى (14) هەزار ئۆتۆمبێل دەفرۆشێ کوردستانی

نوچەنێت:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ (144) هەزار ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو لە زیادکردنى ئاشکرا دەفرۆشێت و دەشڵێت، كڕیار گشت خه‌رجیه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی  زیادكردنی ئاشكراكه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

ئەمڕۆ (30)ى ئایارى (2021)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە لە بارەى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى دەستبەرداگیراو، هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، پشت به‌ستن به‌ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره‌ (1)ی ساڵی 2016 هاتوچۆی سلێمانی هه‌ڵده‌ستێت به‌ فرۆشتنی (144000,000هەزار  ئۆتۆمبێلی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو له‌ گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كۆنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌، هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوی كڕینی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی هه‌یه‌، ده‌توانێت به‌شداربێت له‌ پرۆسه‌ی زیادكردنی ئاشكرا.

مەرجەکانى بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى سلێمانى بۆ فرۆشتنى ئۆتۆمبێلە دەستبەرداگیراوەکان:

  1. کەسی بەشداربوو دەبێت چەکی پەسەندکراو ئامادە بکات لە رۆژی ئاشکراکردنەکە، بە بڕی (14) ملیۆن دینار.
  2. کڕیار گشت خەرجیەکانی بڵاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکراکە لە ئەستۆدەگرێت.
  3. دەبێت کڕیار لەماوەی (20) رۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان بە سکراب (بە 3 پارچە) بباتە دەرەوەی گەراجەکە و پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە بڕی (500) هەزار دینار سزای دواکەوتنی بۆ هەر ڕۆژێک لێ وەردەگیرێت.
  4. پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکرا، کە لە رۆژی سێشه‌ممه‌ (8-6-2021) کاتژمێر (10:00)ی سەرلەبەیانی لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لە رێگای عەربەت ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین