پەرلەمانتارێک: کازمى لەژێر فشار خێزانى چەکدارانى داعشى گەڕاندەوە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
شێروان دووبەردانی، سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاندن، "پێش دوو ساڵ وەکو فراکسۆنی پارتی، كاتێ حکوومەتى عێراق، کەمپی( ئەلعملە ) لە نێوان زومار و شنگال کردەوە، توانیمان ئەو کەمپە دابخەین و نەهێڵین خێزانەکانی داعش بگەرێنەوە ئەو ناوچەیە."
بە وتەى ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردە، بۆ نەگەڕانەوەى ژن و منداڵانى داعش بۆ مووسڵ هەوڵى زۆریانداوە لەگەڵ وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران، هاوکات (34) ئەندام پەرلەمانى سنوورى مووسڵ دژى ئەو بڕە ئیمزایان کۆکردتەوە، بەڵام وەک خۆى دەڵێت، "جێگەى داخە، ماوەى چەند مانگێکە، بە بڕیاری حکوومەتی فیدراڵى لەگەڵ رێکخراوەکانی سەر بە یوئێن، کار دەکرێ بۆ نیشتەجێکردنى ئەو خێزانانە لە کەمپی جدعە لە باشوورى مووسڵ."
سەرۆکی لێژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق، هۆکارى دروستکردنى کەمپ بۆ خێزانى چەکدارانى داعش لە لایەن حکوومەتى عێراقەوە بۆ نوچەنێت ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "حکوومەتی عێراق فشارێکی زۆری لەسەرە بۆ گەراندنەوەی ئەو خێزانە بۆ مووسڵ، چونکە ئەوە بەرنامەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤە، ئەوانە عێراقیینە و دەبێت بگەرێنەوە."
دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئەوان توانیویانە رێگری لە هەوڵێکی ترى لەو شێوەیە بکەن، شێروان دووبەردانى گووتیشی، "لە ناوچە کوردستانییەکانى سنوورى ماددەی ١٤٠ نەمانهێشتووە بگەرێنەوە زومار و تەلکێف".
جێی باسە هەفتەى ڕابردوو، حکوومەتی عێراق ١٥٠ خێزانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی لەکەمپی هۆڵەوە گێرایەوە کەمپى جەدعەی باشووری مووسڵ، هەرچەندە کوردانی ئێزیدی و خەڵکی مووسڵ لە بریارەکە ناڕازین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment