پەرلەمانتارێکی عێراق: ئەمریکا بەرهەڵستی هەر جۆرە لێکنزیکبوونەوەیەکی عێراق و ڕووسیا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پەڕلەمانتارێکی عێراقی دەڵێت ئەمریکا بەرهەڵستیی هەر نزیکبوونەوەیەکی نێوان ئەمریکا و رووسیا و دەکات.

نەعیم عەبوودی، پەڕلەمانتار و سەرۆکی لیژنەی میدیا و پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "پەیوەندییەکانی عێراق رووسیا جاران و ئێستاش هەر باش بووە، بە پێچەوانەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق، بەو پێیەی ئەمریکا وەکو دەوڵەتی داگیرکەر تەماشا دەکرێ لە عێراقدا". عەبوودی ده‌شڵێ، "ئەمریکا بەرهەڵستیی هەر نزیکبوونەوەیەکی نێوان ئەمریکا و رووسیا و دەکات".


عەبوودی لە چاوپێكەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمیی (سپۆتنیک)ی ڕووسی دەڵێت "ڕووسیا دەوڵەتێكی زلهێز و زۆر گرنگە لەم ناوچەیەدا. لە یادەوەریدا نییە ڕووسیا هەڵویستێکی نەرێنی لە بەرامبەر عێراق نواندبێت، بە پێچەوانەی ئەمریکای داگیرکەر".

عەبوودی ده‌ڵێ،  "وێناکردنمان بۆ ئەمریکا نەرێنییە، بەڵام وێناکردنمان بۆ رووسیا و چین ئەرێنییە، بەو پێیەی پەیوەندیی مێژووییمان لەگەڵ ئەو دووانە هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی دوورودرێژ".

پەرلەمانتارە عێراقییەکە وتوویەتی جاران چەکی عێراقی سەرچاوەکەی ڕووسیا بوو، ئێستاش لە پەرلەمانەوە داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت سەرچاوەکانی دەستخستنی چەک هه‌مەجۆر بکات، ئەویش لە ترسی هەڵویستە نەرێنییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

پەرلەمانتارە عێراقییەکە وای بینیوە کە پێویستە لەسەر بەغدا و مۆسکۆ "بە ئاراستەی یەکدی بجووڵێن، چونکە عێراق پێویستی بە ڕووسیایە و پیچەوانەکەشی ڕاستە" بە قسەی ئەو.

عەبوودی ده‌ڵێ، ئەوەی ڕێگرە لەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ڕووسیا بگەڕێنەوە بۆ باری جاران، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کە رێگری دەکات لە هەر نزیکبوونەوەیەکی عێراق لەگەڵ ڕووسیا و چین.

نەعیم عەبوودی ده‌ڵێ، "لایەنی دروستکەری لەمپەر بۆ ئەم بابەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانە، کە لەمپەر دەخاتە بەردەم هەر نزیکبوونەوەیەک. ئەمە بە تایبەت لەگەڵ چین ڕوویدا. ڕووسیا هیچ پێشنیازێکی دیاریکراوی پێشکەش نەکردووین، بەڵام چین پرۆژەی ڕێککەوتننامەی عێراق و چینی پێشکەش کرد و وتی کە ئێمە دەتوانین خزمەتی گەلی عێراق بکەین و بەشداری بکەین لە پەرەپێدانی ژێرخانەکەی".

عەبوودی دەڵێ بابەتی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی زلهێز، زیاتر لە جارێک لە پەرلەمان خراوەتە بەر باس، ئەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکان تەنیا لەگەڵ ئەمریکا نەبێت، بەڵکو لەگەڵ چینیش پەیوەندی هەبێت.

هەروەک پەرلەمانتارانی عێراق داوایان لە حکومەت کردووە کە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ رروسیا جێبەجێ بکات، لانیکەم لە بوارەکانی چەک، کارەبا و دامەزراوە ئاوییەکان.

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیك
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین