رووسیا ئامادەیە ڤاکسین بە سعودیە ببەخشێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەلیکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ئامادەی وڵاتەکەی بۆ پێدانی ڤاکسین بە سعوودیە راگەیاند.

لە ڤیدۆ کۆنفرانسێکی حکووومەتی ڕووسیا، ئەلیکساندەر نۆڤاک دووپاتیکردەوە، رووسیا  چاوەروان دەکات ڤاکسینی Sputnik V لە وڵاتی سعوودیە تۆمار بکرێت، بۆ ئەوەی دەستبکرێت بە ڕێکارەکانی پێدانی ڤاکسین"

هەروەها ووتی" وڵاتی ڕووسیا یەک وڵات بوو لە سەر ئاستی جیهان کە ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمێنا، لە ئێستادا لە 66 وڵاتی جیهان ناویان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی Sputnik V تۆمارکردەوە و ئامادەین بۆ واژووکردنی رێککەوتنی نوێ لە وڵاتانی جیهان".

ڤاکسینی Sputnik Vـی لە ئێستادا لە 66 وڵات دابەشکراوە کە ڕێژەی ٪40 کۆی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن.

سەبارەت بە پەیوەندییە ئابووریەکانی نێوان ڕووسیا و سعوودیە، نۆڤاك ڕایگەیاند" ئامانجی ئێمە بەرزکردنەوەی قەبارەی بازرگانی نێوان رووسیا و سعوودیەیە بۆ زیاتر لە 5 ملیار دۆلار تا ساڵی 2024. هەورەها لە دانووستانی بەردەوام داین، بۆ هاوبەشی کارکردن لە سێکتەرەکانی وزە، بە تایبەت وزەی سەوز و تەکنەلۆژیا و پیشەسازی"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین