زەریف و عەراقچی لە تویتەر وەڵامی بلینکن دەدەنەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیندێپێندێنت" بڵاوی کردەوە، زەریف لە ئەکاونتی تویتەری تایبەت بەخۆی ڕوو لە بلینکن نووسی: "هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ترەمپ ئەرکێکی ئاسایی و ئەخلاقییە نەک بابەتێک بۆ گوشارهێنان لە گفتوگۆکاندا. گەمارۆکان لە سەردەمی ترەمپ بێ سوود بوون و بۆ ئێوەش بێ سوود دەبن".
زەریف لە درێژەدا داوای ئازادکردنی چەندین ملیار دۆلار دارایی وڵاتەکەی کردووە کە دەستی بەسەردا گیراوە و نوسیویەتی: "میراتی ترەمپ بەسەرچووە، گەمارۆکان هەڵبوەشێننەوە".
بلینکن پێشتر گوتبووی ئێران دەزانێ بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێویستە چ هەنگاوێک هەڵبگرێت بەڵام تا ئێستا بۆی ڕوون نییە کە ئایا ئێران بڕیاری داوە ئەو هەنگاوانە هەڵبگرێت یان نا.
هاوکات عەراقچیش لە تویتێکدا نووسی، "سەرەتا دەبێ ئەمریکا گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە". دیپلۆماتکاری باڵای ئەتۆمی کۆماری ئیسلامیی کە لەم دوایانەدا لە گفتوگۆکانی ڤیێنا گەڕاوەتەوە، لە درێژەدا نووسی: "ئەمریکا وەک ئەو لایەنەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەجێهێشتووە، پێویستە گەمارۆکانی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. دوای ئەوەی ئێران لەوە دڵنیا بووەوە، بە تەواوەتی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ دەکاتەوە. ئایا ئەمریکا ئامادەیە؟"
عەراقچی کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی ڕوونکردنەوە سەبارەت بە گفتوگۆکانی ڤیێنا سەردانی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردبوو، ڕایگەیاند کە ئەو کۆبوونەوە کە چوار کاتژمێری خایاندووە، سوودمەند بووە.
گفتوگۆکانی ڤیێنا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران، ئەو وڵاتانەی کە لەو ڕێککەوتنە ماونەتەوە (بەریتانیا، فەرەنسا، چین، ڕووسیا و ئەڵمانیا) و ئەمریکا لە ئارادان. لایەنەکان سەبارەت بەو گفتوگۆیانە بە هیواوە دەدوێن و سەبارەت بە داهاتوو گەشبینن.
هەندێ لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە تا پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ئێران، ڕێککەوتن ئەنجام بدرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment