زەریف داوای لێبووردن دەکات.. دووبارەی دیپلۆماسی ئێران ملكهچى مهیدان دهبیت
نوچهنێت
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئەلعەرەبیە فارسی" بڵاوی کردەوە، محەمەد جەواد زەریف نووسی: "ئەگەر بمزانیبا ڕستەیەک لە قسەکانم بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێنەوە، بێ گومان وەک ڕابردوو بێدەنگ دەبووم". زەریف لە درێژەدا نووسیوەیەتی، تەنیا ئامانجم گواستنەوەی ئەزموونەکانی خۆم بە بێ هیچ مەبەستێک و بۆ بەرپرسانی داهاتوو بووە.
هەفتەیەک لە بڵاوبوونەوەی فایلە دەنگییەکەی زەریف کە کاردانەوەی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لێکەوتەوە تێپەڕیوە.
لە ناوخۆی ئێراندا چەند نوێنەرێکی پەرلەمان بڵاوبوونەوەی ئەو فایلەیان بە "خیانەت و دزەکردن لە ناو دامودەزگاکانی ئاسایش" وەسف کرد. مەحمود ئەحمەدی بیغش، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمان گوتبووی: " زەریف نیشانەی بەرچاوی بێ بڕوابوونی کابینەی ڕۆحانی بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە". چەند نوێنەرێکی ترو لەوانە حسێن حەق وەردی، نوێنەری شاری شاریار، داوای دەستلەکارکێشانەوە یان لێپرسینەوە لە زەریفی کردبوو.
حسێن شەریعەتمەداری، بەرپرس و نوێنەری ڕابەری کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژنامەی "کەیهان"، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١، لە وتارێکدا ڕایگەیاندبوو فایلە دەنگییەکەی زەریف لە "ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی سەرۆک کۆماریی" بووە کە "حیسامەدین ئاشنا" [ڕاوێژکاری کلتوریی سەرۆک کۆمار] بەرپرسی ئەو ناوەندەیە و زۆر بە ئاسانی دەکرێ ئەو کەسەی بڵاوی کردووەتەوە، بدزۆرێتەوە.
دوای ئەوە حیسامەدین ئاشنا، سەرۆکی ناوی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، دەستی لەکار کشایەوە و حوکمی قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات بۆ ١٥ کەس کە گومانی ئەوەیان لەسەرە لە بڵاوکردنەوەی ئەو فایلەدا دەستیان هەبووبێت، دەرکرا.
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیرانیش لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١دا، وێرای ئاماژە کردن بەوەی کە ئەو فایلە دزراوە، گوتبووی بڕیار وابووە ئەو فایلە دەنگییە وەک "بەڵگەیەکی نهێنی" هەڵبگیرێت و وێرای ئاماژەکردن بەوەی کە ئەوە "پیلان" بووە، داوای لە وەزیری ئیتلاعات (دەزگای هەواڵگریی) کرد بە شێوەیەکی جدی ڕووبەڕووی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە ببێتەوە.
لە ئەمریکادا، هەندێ لە نوێنەرانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەرانی کۆنگرێس داوایان کرد، جۆن کێری دەست لە کار بکشێتەوە. جۆن کێری لە ئێستادا نوێنەری ئیدارەی بایدن لە کاروباری گۆڕانکاری کەشوهەوایە. زەریف لە دیمانەکەیدا ڕایگەیاندبوو کە جۆن کێری ئاگاداری کردووەتەوە ئیسرائیل زیاتر لە ٢٠٠ ئۆپەراسیونی سەربازیی نهێنی بۆ سەر بنکەکانی کۆماری ئیسلامیی لە سوریا ئەنجام داوە.
جۆن کێری ئەو قسانەی جەواد زەریفی ڕەت کردنەوە و لە ئەکاونتی تویتەری تایبەت بە خۆی نووسی: "ئەوە هەرگیز ڕووی نەداوە، چ ئەو کاتەی وەزیری دەرەوە بووم و چ دوای ئەوە".
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەو بڕوایەدایە زەریفیش وەک باقی بەرپرسانی ئێرانی تیرۆریستە. پۆمپیۆ لە دوایین دیمانەی خۆیدا لەگەڵ "ئەلعەرەبیە" وێرای ئاماژەکردن بەوەی کە هەر دوو بەرەی ڕیفرۆمخواز و تۆندڕۆی ناو دەسەڵاتی ئێران هەر یەک شتن، گوتبووی: "زەریف تیرۆریستێکە لە جلوبەرگێکی ڕازاوەدا کە بە ئینگلیزی قسە دەکات".
لە لایەکی ترەوە، ماریا زاخاروڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی نیسان، وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو فایلە دەنگییە وێرای ڕەخنە لە قسەکانی زەریف و وەسفکردنی قسەکانی بە "لێدوانی هەڵنەسەنگێندراو" ڕایگەیاند: "ڕووسیا مامەڵە بە بەرژوەندیی یان هاوبەشەکانی خۆیەوە ناکات و ئەوە بە باشتر دەزانێت لە بنەڕەتدا بە پێی کردەوەکانیان دادوەری بکات، نەک بە پێی هەندێ لێدوانی هەڵنەسەنگێندراو یان ئەو قسانەی کە شیاوی قەبووڵکردن نین".
پاشگەزبوونەوەی زەریف و ڕۆحانی لە میانەی گفتوگۆکانی ڤیێنادا نیشاندەری ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامیی هەوڵ دەدات ڕێگری لە درێژەپێدان بەو باسە بکات بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر گفتوگۆکان دانەنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment