ئەگەرەکانی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران، کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕی نەوت شیکاری ئابوری
دانووستانە بەردەوامەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، کاریگەری لەسەر بازارەکانی نەوت دروست دەکات، بەهۆی لابردنی سزایە ئابووریەکانی سەر کەرتی نەوت و زیادبوونی بەرهەمی نەوت لە بازارەکان و گۆران لە نرخی نەوتدا.

نوچەنێت

ئەگەری ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران دوای گفتوگۆیە بەردەوامەکانی ڤیەننا، و گەرانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، گۆڕانکاری لە بازارەکانی نەوت دەهێنێتە کایەوە.

هەڵگرتنی سزاییەکانی سەر وڵاتی ئێران، دەبێتە هۆی هەڵکشانی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ئێران، دوای ئەوەی بۆ زیاتر لە نیوەی ڕێژەیەکەی دابەزیووە بە هۆی سزاییە ئابووریەکانەوە، ئەمەش دوای دەستپێکردنی گفتوگۆییەکانی ئێران ئەمریکا دێت لە نیسانی ڕابردووەوە.

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە کۆنفراسێکی ئەلکترۆنی ڕایگەیاند" ئەمریکا ئامادە بوو سزاییە ئابووریەکانی سەر کەرتەکانی نەوت و بانک و گواستنەوە دەرییاەکانی وڵاتاکەی هەڵبگرێت پێش سێ ساڵ لە سەردەمی ئیدارەی دۆنالد ترامپدا".

بەڵام ناوەندی هەواڵی ئێرانی" Press TV" لێدوانی بەرپرسێکی باڵای ئێران، کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا ببێت بڵاوکردۆتەوە ورایگەیاندووە" ئەمریکا نایەوێت سزاییەکان بە تەواوی هەڵبگرێت"

ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی ئێران لە کاتێکدان کە لە ناوەراستی ساڵی 2018 ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی دۆنالد ترەمپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ناسراو بە  (JCPOA)  کشایەوە، دواتریش سزای ئابووری تووند بەسەر ئێراندا سەپێنران، بە تایبەت لە بواری نەوت وگاز و هەناردەکردنی.

لەو بارەیەوە ئیسحاق جیهانگیری، بە کەناڵی “شانا”ـی ئێرانی راگەیاندووە، کە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ءئێران دوای هەڵگرتنی سزاییە ئابووریەکان بۆ زیاتر لە 2.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەبێتەوە. سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران، بە گوێرەی دواین ئامارە بڵاوکراوەکانی رێکخراوی ئۆپێک، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە نیسانی ڕابردووەوە 2.393 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە، دوای ئەوەی بڕی 73 هەزار بەرمیل، بەرهەمهێنانی نەوت زیادیکردووە.

ئەمە لە کاتێکداتە کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی یەکی 2021ـدا، تەنیا 2.098 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە، بەڵام لە مانگی شووبات بەرزبۆتەوە بۆ 2.167 ملیۆن بەرمیل و لە مانگی ئادار تەنیا 2.320 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە.، ئەم زیادبوونە قۆناغییەی بەرهەمی نەوتی ءئێران، پێشبینی جودای لە  ناوەندە شیکارییە جیهانییەکانی دروست کردووە.

پێشبینیەکانی سیتی گرووپ،  بەزربوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ءئێرانە بە بڕی 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە  چارەگی کۆتایی ساڵی 2021ـدا، هەروەها شرۆڤەکارانی ناوەندی Standard & Poor's، پێشبینی دەکەن، تا دیسەمبەری 2021، ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی ءئێران بۆ 2.95 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبێتەوە.

ناوەندی S&P Global پێشبینی دەکات تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ 3.55 ملیۆن بەرمیل لە رؤژێکدا بەرزبێتەوە، بەڵام دەرئەنجامی سەرجەم پێشبینیەکان، دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران ناگات بە ئاستی بەرهەمهێنانی ساڵی 2018 کە 4.8 ملیۆن بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا، ئەمەیش دوای لێکەوتەکانی سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا دێن بۆ سەر ئێران کە ئاستی بەهەمهێنان و هەناردەکردنی بۆ کەمتر لە 1.90 ملیۆن بەرمیل دابەزاند، ئەمەیش بە نزمیتری ئاست دادەنرێت لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا.

بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران(2009 -2020)

 

سەبارەت بە ئاژانسی وزەی جیهانی، لە مانگی نیساندا ڕایگەیاند، کە ئاستی عەمبارکردنی نەوتی ئێران گەیشتۆتە 2.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەیش بەرزترین ئاستە لە  ماوەی دوو ساڵی رابردوودا. هەروەها ئاژانسی وزەی جیهانی دووپاتیکردەوە وێڕای سزاییە ئابووریەکانی سەر کەرتی نەوت وگاز، ئێران لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020، ڕۆژانە زیاتر لە 360 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازارەکانی چین کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چین لە چارەگی سێ یەمی هەمان ساڵ، تەنیا 150 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.

جودا لە پێشبینی ناوەندەکانی تر، ئاژانسی وزەی جیهانی پێشبینی دەکات دوای هەڵگرتنی سزاییە ئابووریەکانی سەر ئێران، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ءئێران لەوانیە تەنیان 1.5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بیت.

 

 

 

.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین