حکوومەتى هەرێم دەست بە وەرگرتنى گەمى جوتیاران دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرپەرشتیارى پڕۆژەى بە بازاڕکردنى گەنمى جووتیاران ڕایدەگەینێ، لە داهاتوویەکى نزیکدا، 20 سایلۆ ئامادە دەبێ بۆ وەرگرتنى بەرووبوومى دەغڵودانى جووتیاران لە هەرێمى کوردستان.

شێرزاد عەبدولقادر، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بە کوردستان24ی راگەیاند، هەندێ  وردەکارى کەم ماوە، دوو هەفتەى دیکە  کارەکان تەواودەبن و دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت و گەنمەکەیان کۆگا دەکرێت.

بەپێى بەرنامەیەکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، کە ساڵانە 500 ھەزار تۆن گەنم کۆگا دەکات. ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، دوای قۆناغی وەرگرتنی گەنم، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ کارگەی ئارد دەستبەکار دەبێت، دواتر کارگەکانی ساوار و بڕوش و عەلەف و بنەتۆ بەکاردەخرێن.

هەر لەسەر بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، دڵخۆشین بەوەی کۆمپانیای جێبەجێکار بەشی زۆری پڕۆژەکەی جێبەجێکردووە، تائێستا 20 سایلۆ دروستکراون.

ئاماژە بەوەش دەکات، دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە، بۆ ئەمساڵ توانرێت لە سنووری هەولێر 100 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەربگیرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین