عەرەبى هاوردە گەنم و جۆى جووتیارانى کورد دەسووتێنن کوردستانی

نوچەنێت:

لە سنوورى ئیدارەى ناوچە کوردستانییەکان، لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە، دەغڵودانى جوتیاران دەسووتێندرێت و بەشێک لە جووتیارانیش لە ترسى سوتاندنى دەغڵەکانیان، لە کاتى خۆى زوور دەستیان بە دروێنەکردووە.

ئیستا کە لە هەموو کوردستان وەرزى دروێنەیە، جووتیاران بەرووبوومەکانیان دەدوورنەوە، بەڵام لە گوندی شانشینی سنووری پردێ، بەرووبوومى چەند جووتیارێک لە لایەن عەرەبە هاوردەکانەوە سوتێنرا.

سامان سەعید، یەکێک لەو جوتیارانە کوردانەى کە بەرووبوومى گەنم و جۆکەى سوتێنراوە، بە کوردستان 24 ڕاگەیاند، عەرەبە هاوردەکان دەغڵودانەکەیان سووتاندم، تا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتن هەمووی سوتا، ماندوبوونی ئەمساڵمان بە فیڕۆ چوو.

بەپێى گوتەى سامان سەعید، رووبەرى زەوییەکەى (23) دۆنم بووە، وەک خۆى دەڵێ، ئەگەر گەنمەکەى دروێنە بکردایە بایى (25) ملیۆن دینار دەبوو.

لە کۆى شەش ماڵى گوندى شانیشین، تەنها ماڵى سامان سەعید ماوە، ماڵەکانى تر لەبەر هاتن و فشارە زۆرەکانى عەرەبى هاوردە گوندەکەى خۆیان بەجێهێشتووە.

جێگەى وەبیرهێنانەوە، ساڵانە جووتیارانى کورد لە سنوورى کەرکووک و ماددەى 140 بە تایبەت لەناوچەکانى مەخموور و کەرکووک، زەوییەکان لەلایەن عەرەبە هاوردەکان دەسوتێندرێت، زۆرجاریش تیرۆریستانى داعشیش ئاگر لە بەرووبوومى جوتیارانى کورد بەردەدەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین