کۆچی نزیکەی ١٢ هەزار سەرمایەگوزاری ئێرانی بۆ تورکیا ئێران

نوچه‌نێت

سەرۆکی ژووری بازرگانی شاری تەورێز لە ئێران، گوتى، "دۆخی نالەباری ژینگەی ئابووری و داهات له‌ ئێران گەیشتووەتە ئاستێک کە ڕێگانادات حسێبی بانکیی هاووڵاتیانی ئێرانی کراوە بێت، بۆیه‌ ١١ هەزار و ٩٠٠ سەرمایەگوزاری ئێرانی ڕوویان لە تورکیا کردووە".

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "فارس" بڵاوی کردەوە، یونس ژائلە، لە کۆبوونەوەی حکومەت و کەرتی تایبەت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند: بەگوێرەی دوایین ڕاپۆرتی بانکی جیهانیی کەسب و کار، ئێران لە پلەی ١٧٨دایە، واتە لە خراپترین بارودۆخدایە.

ژائلە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە سەرەکیترین بەربەستەکانی بەرهەمهێنان لە ئێراندا کردووە و گوتویەتی: وەرگرتنی غەرامەی باج کارگە و بەرهەمهێنەرە بچووک و مامناوەندییەکان کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داخراو یان نیوە داخراون، هەلومەرجێکی زۆر دژواری بۆ ئەوان هێناوەتە ئاراوە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی تەورێز گوتى، "بە بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا کەسب و کارە بچووکەکان بەرەوڕووی کێشەی نەبوونی پارەی نەخت و قەرزی بانکیی بوونەوە و ئەوەش وای کردووە نەتوانن پارە و قەرز لە بانکەکان وەربگرن". 
ژائلە لە کۆتایشدا ده‌ڵێ، "٨٠% سەدی باجەکان لە لایەن ٢٠% کارخانەکانی بەرهەمهێنانەوە دەدرێت و باقیەکەشی کارگە بچووکەکان دەیدەن".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین