بە نهێنی عێراق بەشێك لە خاكی خۆی بە ئێران داوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەگوێرەی بەڵگەیەك كە لەلایەن میدیاكانەوە ئاشكرا كراوە، عێراق لە مانگی نیسانی رابردوو رێككەوتنی لەگەڵ ئێران كردووە، بۆ ئەوەی 16 كیلۆمەتر بە ئێران بدات، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق كە رێككەوتنەكەی كردووە روونكردنەوە دەدات و دەڵێ‌، "خاكمان بە ئێران نەداوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكە".

ئەمڕۆ شەممە پێنجی ئابی 2023 بەڵگەیەك لە چەندان ماڵپەڕی عەرەبی و عێراق بڵاوكراوەتەوە، كە ناوەڕۆكەكەی رێككەوتنێكە لە نێوان وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و ئێران پێنجی نیسانی رابردوو ئەنجام دراوە، لە پێنج بڕگە پێكهاتووە، باسی پاككردنەوەی ناوچەی نێوان دەروازەی شلامجە و بەسڕە دەكات، لەگەڵ دروستكردنی هێڵێكی ئاسنی.

لە میدیاكان وا بڵاوكراوەتەوە كە عێراق بەشێك لە خاكی خۆی بە ئێران داوە، دوو جار لە رێككەوتنەكە وشەی رادەستكردنی ئەو زەوییە بە ئێران هاتووە، كەچی وەزارەتی گواستنەوە لە روونكردنەوەیەكدا كە دوای ئاشكرابوونی رێككەوتنەكە بڵاوكراوەتەوە، رەتیدەكاتەوە بەو مەبەستە بێت و دووپاتیشی دەكاتەوە كە وەزارەتەكە لە دەسەڵاتی نیییە زەوی بە وڵاتێكی تر ببەخشێت، بەڵكو ئەمە بۆ پرۆژەیەكی هاوبەشە كە خەرجییەیكەی لە ئەستۆی ئێرانە.

ئەوەی جێی سەرنج بێت رێككەوتنەكە پێشتر ئاشكرا نەكراوە، ئەمەیش گومانی دروست كردووە،وەزارەتیش نكۆڵی لە بەڵگەكە ناكات، بەڵام دەڵێ‌، "لە بودجە جێگیر كراوە و پارەشی بۆ تەرخان كراوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین