لۆمۆند: ڕەئیسی هەنگاوی یەکەمی بۆ گرتنەوەی جێگای خامنەیی هاوێشت ئێران

نوچه‌نێت

ڕۆژنامەی لۆمۆند لە ژمارەی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ی خۆیدا، وێرای ئاماژەکردن بە ناونووسی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لە ئێران، نووسیویەتی لە ئێستادا هیچ یەک لە کاندیداکان ناتوانن چینی ناوەڕاست و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی ئێران، کە زۆر جار دەنگیان بە ڕیفۆرمخوازەکان داوە، هان بدەن لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "ڕادیۆ فەرەنسا"، لۆمۆند لەدرێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە چینی ناوەڕاست و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی ئێران بە توندی لە هەلومەرجی ئابووری و کۆمەڵایەتی سەردەمی ڕۆحانی تەنگیان پێهەڵچنراوە و دوور نییە هەڵبژاردنەکان بایکۆت بکەن.

لۆمۆند لە درێژەدا وێرای ئاماژەکردن بە ئەزموون و پێشینەی ئیبراهیم ڕەئیسی وەک یەکێک لە پێشێلکارانی گەورەی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بە تایبەت بە هۆی ڕۆڵی سەرەکی و بەشداریکردنی چالاکانەی لە لەسێدارەدانی هەزاران زیندانی سیاسیی لە کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق و سەرکوتکردنی ناڕازییانی ئەنجامەکانی دەهەمەین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران، نووسیویەتی: ئەو بارودۆخەی ئێستا، هەڵبژاردنی ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماریی داهاتوو و ڕەنگە بەرزبوونەوەی بۆ پێگەی ویلایەتی فەقێ دوای مردنی خامنەیی کە ئێستا ٨٢ ساڵ تەمەنیەتی ئاسانتر دەکاتەوە.

لۆمۆند دەڵێت، "ئەوە ڕێک هەمان ڕێگایە کە عەلی خامنەیی، ڕابەری ئێستای کۆماری ئیسلامیی تێیپەڕاند. خامنەییش پێش ئەوەی جێگای خومەینی بگرێتەوە سەرۆک کۆماریی ئێران بوو".

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین