بەرهەمى گەنمى ئەمساڵى کوردستان بە شێوەیەکى بەرچاو کەمى کردووە کوردستانی

نوچەنێت:

گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان دەڵێت، بەرهەمى گەنمى ئەمساڵى جووتیارانى هەرێمى کوردستان زۆر کەمى کردووە، ئەمەیش بە هۆى کەمبارانى و وشکە ساڵى.

حوسێن حەمە کەریم، گوتەبیژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، بە هۆى کەمبارانى، بەرهەمى گەنمى ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵى پار بە ڕێژەى (50%) کەمى کردووە. ئەو بەرپرسەى وەزارەتى کشتوکاڵ دەشڵێت، هێشتا بڕیارى وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى کوردستان لە لایەن سایلۆکانەوە نەدراوە، چونکە تا ئێستا وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق لە بارەى ئەو بڕە گەنمەى کە بەغدا لە هەرێمى کوردستان وەر دەگرێت هێشتا دیاری نەکردووە.  

لە بارەى بەرهەمى گەنمى ئەمساڵى جوتیارانى  کوردستان حوسێن حەمە کەریم ئاماژەش بەوە دەکات، بە هۆى وشکەساڵى لە بەشێکى دەشت و ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بە تایبەت لە دەشتى هەولێر و گەرمیان و شنگال بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران بەرێژەی 50٪ کەمی کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین